close-icon

چوونەژوورەوە

نمایشی تایبەتی فیلمی (٠٩) کرا

17178 جار بینراوە

     لە ئێوارەی (٢٠٢١/٣/٣) لە شاری سلێمانی و لە هۆڵی تەلاری هونەر بە ئامادەبوونی سینەمادۆستان و هونەرمەندان و ستافی فیلمەکە، فیلمی (٠٩) نمایش کرا.

     سەرەتای مەراسیمەکە بە هاتنەژوورەوەی دەرهێنەر و ئەکتەران و تەواوی ستافی فیلمەکە بەسەر فەرشی سوردا دەستی پێکرد و پاشان فیلمەکە نمایش کرا، (٠٩) لە ژانری نهێنی و تاوان و ئەکشنە و باس لە بازرگانی کردن بە لەشی مرۆڤەوە دەکات کە لە لایەن لێکۆڵەرێکەوە ئاشکرا ئەکرێت.
     (٠٩) کاری دەرهێنانی لە لایەن (بەختیار فەتاح) بۆ کراوە و ماوەکەی (٩٥) خولەکە و سێ ئەستێرەی دیاری کوردستان (شوان عەتوف، ماهیر حەسەن، سیروان جەمال) ڕۆڵی سەرەکی تیادا دەگێڕن و هەریەک لە (چریکە عەبەڕەش و ژاڵە ڕەسوڵ و بێساران جاسم) و چەندین ئەکتەری تر تیایدا بەشدارن، شایەنی باسە کاری وێنەگرتنی لە لایەن (سامان جەلال) بۆ کراوە و (ئەحمەد ناتق) کاری دەنگی بۆ کردووە و لە لایەن (کام پرۆدەکشن) بەرهەمهێنراوە.

     بڕیارە فیلمەکە لە بەرواری (٢٠٢١/٣/٤)وە لە سینەماکان نمایش بکرێت.