دەنگدانەوەی ژیان، پاڵێوراوە بۆ چەندین خەڵات

4653 جار بینراوە
پۆستکراوە لە لایەن : رەنج کریم

     کورتە فیلمی کوردی (دەنگدانەوەی ژیان)، کاری دەرهێنانی لە لایەن (عەبدولباست بەشدار) بۆ کراوە و ئەکتەری سەرەکی کورتە فیلمەکە (سەنگەر خورشید)ە، هەروەها کورتە فیلمەکە پاڵێوراوە بۆ خەڵاتی فێستیڤاڵێکی ئیتاڵیا و تورکیا و بڕیارە یەکەم پەخشی لەو دوو فێستیڤاڵە بێت.

     ٔ(دەنگدانەوەی ژیان) دەربارەی منداڵێکی بچووکە کە هەرگیز گوێی لە واتای دەنگدانەوە نەبووە، وە تووشی شۆک دەبێت کاتێک باوکی ماناکەی پێدەڵێت، ئەمەش وانەیەکی سوودبەخش دەبێت بۆ منداڵەکە.

 

     ترەیلەری کورتە فیلمی (دەنگدانەوەی ژیان)