close-icon

چوونەژوورەوە

لیام نیسن واز لە فیلمی ئەکشن دەهێنێت!!

1946 جار بینراوە

ئەکتەری بەناوبانگ لیام نیسنی ٦٨ ساڵ بڕیاری داوە واز لە ڕۆڵگێڕان لە فیلمی ئەکشن بهێنێت دوای دروستکردنی دوو فیلمی دیکە.

لیام وتی: " تەمەنم ٦٨ ساڵ و نیوە، مانگی شەش دەبم بە ٦٩ ساڵ. دوو بەرهەمی نوێم ئەبێت ئەمساڵ ئیتر پێموایە ئەمەنە بەسە تا ئەوکاتەی ئەکەومە سەر کورسی.
وە بەم دواییانە وێنەگرتنی فیلمی (Blacklight)م تەواو کردووە لە ئوستراڵیا، دیمەنێکی شەڕم هەبوو لەگەڵ گەنجێکدا کە ئەکتەرێکی خۆشەویستە بە ناوی تایلۆر، لە کاتی شەڕەکەدا سەرم هەڵبری من زۆر ماندووبووم و هەناسەم لێ بڕابوو بەڵام ئەو یەک کێشەی نەبوو، لێم پرسی تایلۆر تەمەنت چەندە؟ وتی ٢٥، منیش وتم کوڕە گەورەکەم لە تەمەنی تۆدایە".

هاوپێچ لیام ڕایگەیاند کە لە فیلمی سوپەرهیرۆشا بەژداری ناکات بێجگە لە فیلمی Wonder Woman، دەیەوێت ڕۆڵی باوکی کارەکتەرەی وەندەر وۆمن وەربگرێت لە بەشی سێیەمی فیلمەکە و بە بەڕێوبەری کارەکانی وتووە کە پەیوەندی بە دەرهێنەر پاتی جێنکنسەوە بکات بۆ ئەو مەبەستە.