close-icon

چوونەژوورەوە

دوانزە دەرهێنەر خەڵات کران

1503 جار بینراوە

     سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان لقی سلێمانی لە یادی دامەزراندنیدا، چەند دەرهێنەرێکی خەڵات کرد.

     لە ئێوارەی ٢٠٢١/١/٩ لە شاری سلێمانی و لە کافێی سینەما سالم، لە یادی دامەزراندنی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان، ناوەندی فیلمسازان خەڵاتی هونەری بەخشییە دوانزە دەرهێنەر لە پای دروستکردنی فیلم بۆ یادی سینەما.

     لە درێژەی مەراسیمەکەدا وتاری هەریەک لە سەندیکای هونەرمەندان و بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری خوێنرایەوە و پاشان خەڵاتەکان پێشکەش بە هەریەک لە دەرهێنەران (مەریوان ئیبراهیم، دانا کریم، ڕەنج مستەفا، کامەران جەمال، هەڵگورد ساڵح، ڕێکەوت حەمەتۆفیق، ڕێکەوت محمد، ژیر فەرەیدون، سروشت عەبەڕەش، دێنێ بەکر، شاخەوان عبداللە، ئاکۆ عەزیز میرزا) کرا.