close-icon

چوونەژوورەوە

کورتە فیلم (ئەوار) بڵاودەکرێتەوە

1953 جار بینراوە

     بەشیر جەمشید دەرهێنەری کورتە فیلمی (ئەوار) بە کوردسینەمای ڕاگەیاند کە کارەکانی فیلمەکەی کۆتایی هاتووە و ئامادەیە بۆ بڵاوکردنەوە.

     (ئەوار) باسی ژیانی یاریزانێکی یاری کیک بۆکسین ئەکات کە هەوڵ دەدات بۆ ڕووبەڕوبونەوەی داهاتووی، وە خۆی ئامادە دەکات بەڵام بە هۆی ڕووداوێک هەموو شتێک دەگۆڕێت، فیلمەکە لە ژانەری نهێنی، تاوان، وەرزشییە و لە لایەن میتیۆر پرۆداکشن بەرهەمهێنانی بۆ کراوە و هەریەک لە ئەکتەران (پاڤێل کرێکار، کەیوان بێستوون، بڵند جەبار، بنیاد فەرحان، محمد چالاک، شەیما فریاد، محمد ئاسۆ، عەلی جەبار) ڕۆڵی تیادا دەگێڕن و ماوەی فیلمەکە دوانزە خولەکە.

    فیلمەکە لە لایەن (ڕەوا فاروق) وێنەگیراوە و (مستەفا ئیدریس) کاری دەنگی بۆ کردووە و (ڕێمان ڕەنج) وەک یاریدەدەری دەرهێنەر و ڕووناکی کاری کردووە.

 

پۆستەری کورتە فیلمی (ئەوار)

 

دیمەنەکانی پشتی کامێرا لە کاتی وێنەگرتنی کورتە فیلمەکەدا