close-icon

چوونەژوورەوە

پاڵێوراوەکانی پرێمیۆس پلاتینۆ دیاریکران

1873 جار بینراوە

...(پرێمیۆس پلاتینۆ)، تێیدا خەڵات دەدرێت بە باشترین فیلم و زنجیرە ئیبێرۆ-ئەمریکیەکانی ساڵ، واتە فیلمەکانی کیشوەری ئەمریکای باشوور و وڵاتی (ئیسپانیا) و (پورتوگالیش). ئەم فیستیڤاڵە لەساڵی ٢٠١٣ دامەزراوە و یەکەم بەڕێوەچوونیشی لە شاری (پەنەما) بوو، هەمووساڵێکیش لەنێوان مانگەکانی گوڵان و گەلاوێژ بەڕێوەدەچێت، ئەمساڵیش وەکو ساڵانی تر لە ١٢ـی جۆزەرداندا شەشەمین ئاهەنگی فیستیڤاڵەکە بەڕێوەدەچێت لە وڵاتی (مەکسیک) و خەڵاتەکان دەبەخشرێتەوە.
کەمێک بەر لەئێستا پاڵێوراوەکانی خەڵاتەکان دیاریکران و فیلمی (ڕۆما) پشکی شێری لە پاڵاوتنەکاندا بەرکەوت بە پاڵاوتنی بۆ ٩ خەڵات، لەنێویاندا باشترین فیلم و دەرهێنەر و سینەماتۆگرافی و نواندن.
شایەنی باسە (ڕۆما) ئەمساڵ دوو خەڵاتی ئۆسکاری بردەوە و یەکەمین فیلمی مەکسیکیش بوو کە بۆ باشترین فیلم و باشترین فیلمی بیانیش بپاڵێورێت.

تەواوی پاڵێوراوەکان بەمشێوەیە بوون کە زۆربەیان ئێستا لە ماڵپەڕی کوردسینەما بە ژێرنووسی کوردی بەردەستن

باشترین فیلم
"Campeones" 
"La Noche de 12 Años"
“Pajaros de Verano"
“Roma"

باشترین دەرهێنەر
"ئەلڤارۆ برێچنەر" بۆ فیلمی "La Noche de 12 Años"
"ئەلفۆنسۆ کوارۆن" بۆ فیلمی "Roma"
"خافێر فێسەر" بۆ فیلمی "Campeones"
"کریستینا گالێگۆ" و "چیرۆ گێرا" بۆ فیلمی "Pajaros de Verano"

باشترین سیناریۆ
"ئەلفۆنسۆ کوارۆن" بۆ فیلمی "Roma"
"ئەلڤارۆ برێچنەر" بۆ فیلمی "La Noche de 12 Años"
"دەیڤد مارکێس" و "خافێر فێسەر" بۆ فیلمی "Campeones"
"مارسێلۆ مارتینێسی" بۆ فیلمی "Las Herederas"

باشترین گۆرانی ڕەسەن
"ئەلبێرتۆ ئیگلێسیاس" بۆ فیلمی "Yuli"
"چیکۆ بارکێ" و "ئێدو لۆبۆ" بۆ فیلمی "O Grande Circo Mistico"
"فێدێریکۆ خوسید" بۆ فیلمی "La Noche de 12 Años"
"ئۆلیڤەر ئارسن" بۆ فیلمی "El Reino"

باشترین ئەکتەر
"ئەنتۆنیۆ دێ لا تۆرێ" بۆ فیلمی "La Noche de 12 Años"
"خافێر باردەم" بۆ فیلمی "Todos lo Saben"
"خافێر گوتیرێز" بۆ فیلمی "Campeones"
"لۆرێنزۆ فێرۆ" بۆ فیلمی "El Ángel"

باشترین خانمە ئەکتەر
"ئانا برون" بۆ فیلمی "Las Herederas"
"مارینا دێ تاڤیرا" بۆ فیلمی "Roma"
"پێنێلۆپێ کروز" بۆ فیلمی "Todos lo Saben"
"یالیتزا ئەپاریسیۆ" بۆ فیلمی "Roma"

باشترین ئەنیمەیشن
"La Casa Lobo"
"Memorias de un hombre en pijama"
"Un día más con vida"
"Virus Tropical"

باشترین فیلمی دۆکیومێنتاری
"Camarón. Flamenco y Revolución"
"El silencio de otros"
"La libertad del diablo"
"Yo no me llamo Rubén Blades"

باشترین ئەو فیلمانەی شانۆیی نین (قوتابیان بەرهەمیان هێناوە)
"Carmen y Lola"
"La Familia"
"Las Herederas"
"Viaje al Cuarto de una Madre"

باشترین ئێدیتین (چاککردنی فیلم)
"ئەلبێرتۆ دێل کامپۆ" بۆ فیلمی "El Reino"
"ئەلفۆنسۆ کوارۆن" و "ئادەم گاو" بۆ فیلمی "Roma"
"گیلێرمۆ گاتی" بۆ فیلمی "El Ángel"
"میگێل شڤێرفینگەر" بۆ فیلمی "Pájaros de Verano"

باشترین دەرهێنانی هونەری
"ئەنجێلیکا پێریا" بۆ فیلمی "Pájaros de Verano"
"ئارتور پینهێرۆ" بۆ فیلمی "O Grande Circo Místico"
"بینجامین فێرناندێز" بۆ فیلمی "El Hombre que Mató a Don Quijote"
"ئیگێنیۆ کابایێرۆ" بۆ فیلمی "Roma"

باشترین سینەماتۆگرافی
"ئەلفۆنسۆ کوارۆن" بۆ فیلمی "Roma"
"کارلۆس کەتەلۆنی" بۆ فیلمی "La Noche de 12 años"
"دەیڤد گالێگۆ" بۆ فیلمی "Pájaros de Verano"
"لویس ئارماندۆ ئارتیاگا" بۆ فیلمی "Las Herederas"

باشترین دەرهێنانی دەنگ 
"کارلۆس ئی. گارسیا" بۆ فیلمی "Pájaros de Verano"
"خۆسێ لویس دیاز" بۆ فیلمی "El Ángel"
"ڕۆبێرتۆ فێرناندێز" و "ئەلفۆنسۆ ڕاپۆسۆ" بۆ فیلمی "El Reino"
"سێرخیۆ دیاز" و "سکیپ لیڤسەی" و "کرەیگ هێنیگان" و "خۆسێ ئەنتۆنیۆ گارسیا" بۆ فیلمی "Roma"

باشترین فیلم لەڕووی پەروەردەییەوە
"Campeones"
"Carmen y Lola"
"La Noche de 12 años"
"Las Herederas"

باشترین زنجیرە یاخوود کورتە زنجیرە
"Arde Madrid"
"El Marginal II"
"La Casa de las Flores"
"Narcos: Mexico"

باشترین ئەکتەری زنجیرە یاخوود کورتە زنجیرە
"دیێگۆ بۆنێتا" بۆ زنجیرەی "Luis Miguel: La Serie"
"دیێگۆ لونا" بۆ زنجیرەی "Narcos: Mexico"
"خافێر ڕێی" بۆ زنجیرەی "Fariña"
"نیکۆلاس فورتادۆ" بۆ کورتە زنجیرەی "El Marginal II"

باشترین خانمە ئەکتەری زنجیرە یاخوود کورتە زنجیرە
"ئانا کاستیۆ" بۆ زنجیرەی "Arde Madrid"
"سێسیلیا سوارێز" بۆ زنجیرەی "La Casa de las Flores"
"ئینما کوێستا" بۆ زنجیرەی "Arde Madrid"
"نەجوا نیمری" بۆ زنجیرەی "Vis a Vis"