جۆنی دیپ johnny depp
13548 جار بینراوە
جۆنی دیپ یه‌کێکه له‌و ئه‌کته‌رانه‌ی که زۆرترین ڕۆڵی جیاوازی بینیوه له ئه‌مرۆ و چه‌رخی هۆلیوددا
جۆنی دیپ
جۆن کریستۆفه‌ر دیپ دووه‌م له ئۆوینسبرۆ له کنتاتی له دایکبووه له به‌رواری 9ی حوزه‌یرانی 1963 ،وه دایکی ناوی بیتی سو‌و بوو که له چیشتخانه‌یه‌کدا کاری ده‌کرد وه جۆن کریستۆفه‌ر ئه‌ندازیاری مه‌ده‌نی بوو
جۆنی له ویلایه‌تی فلۆریدا گه‌شه‌ی کرد وه له ته‌مه‌نی 15 ساڵیدا له خوێندن دوور که‌وته‌وه وه پاشان په‌یوه‌ندی کرد به کۆمه‌ڵیک گروپی مۆسیقی
که له‌ژێر ناوی (بۆمنداڵان ) کاریان ده‌کرد وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا کاتێک هاوسارگیری پێک هێنا له‌گه‌ڵ لوری ئن ئه‌لیسۆن
کاری فرۆشتنی حیبری ده‌کرد هه‌تا بژێوی خۆی و خێزانه‌که‌ی دابین بکات وه پاش ماوه‌یه‌ک گه‌شتیان کرد بۆ لۆس ئه‌نجلۆس له ویلایه‌تی کالیفۆرنیا له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌ی
پاش ئه‌وه‌ی چاوی که‌وت به ئه‌کته‌ر نیکۆلاس که‌یج که ئامۆژگاری کرد کاری نواندن بکات پاش ئه‌وه توانی ڕۆڵ ببینێت له فیلمی A Nightmare on Elm Street (1984)
که ڕۆڵی گه‌نجێکی ئه‌بینی ئه‌بێته نێچیری رۆحی شه‌ره‌نگێزی فرێدی کرۆجه‌ر
وه له ساڵی 1987 رۆڵی پۆلیسی نهێنی تۆمی هانسۆن ده‌گێڕا له درامای ته‌له‌فیزیۆنی Jump street 21 1987
وه له ساڵی 1990 پاش رۆڵبینینی له چه‌ندین به‌رهه‌مدا وه له یه‌که‌م که به هاوکاری و یه‌کگرتن له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ر تیم بیرتۆن که رۆڵی سه‌ره‌کی بینی
له فیلمی Edward Scissorhands 1990 وه پاش سه‌رکه‌وتنی فیلمه‌که توانی جێی خۆی بکاته‌وه له سینه‌مای ئه‌مریکی وه
دواتر له فیلمی Ed Wood (1994). رۆڵێکی باشی پێدرا وه پاش کۆمه‌ڵیک کاری تر له ساڵی 1997 رۆڵی لۆکۆله‌ره‌وه‌ی نهێنی بینی که فیلمه‌که له سه‌ر رۆڵی راسته‌قینه‌ی دۆنی براسکۆ ده‌رکرابو Donnie Brasco (1997)
شان به شانی (ئالپاچینۆ ) له ساڵی 1998 له فیلمی Fear and Loathing in Las Vegas (1998) ده‌رکه‌وت له ده‌رهێنانی تیری جیلیام بوو
وه دوای ئه‌وه له ساڵی 1999 له فیلمی خه‌یاڵی و ترسناک به ناوی هاوسه‌ری کاپتنی ئاسمانی he Astronaut's Wife
وه هه‌ر له‌م ساڵه‌دا له‌گه‌ل ده‌رهێنه‌ر تیم بیرتۆن یه‌کیان گرته‌وه له فیلمی Burton in Sleepy Hollow (1999) که رۆڵێکی زۆر باشی بینی
وه جۆنی توانی رۆڵیکی زۆر ببینێت له ژیانی نواندندا هه‌تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی رۆڵێکی ڕاستی بگێڕێت وه‌ک لێکۆڵه‌ره‌وه‌یه‌ک له فیلمی Fred Abberline in From Hell (2001) وه توانی سه‌رنجێکی زۆر بۆخۆی ڕابکێشیت له‌گه‌ڵ گه‌وره ئه‌کته‌رانی وه‌ک ئه‌نتۆنیۆ باندیراس له فیلمی Once Upon a Time in Mexico (2003)
وه هه‌ر له‌و ساڵه‌دا رۆڵێکی مه‌زنی بینی له فیلمی چه‌ته‌کانی کاریبی Pirates of the Caribbean: The Curse of the Black Pearl (2003) که رۆڵی (کاپتن جاک سپارۆوی ) به‌هۆی سه‌رکه‌وتنی له‌م رۆڵه‌یدا پاڵێورا بۆ خه‌ڵاتی ئۆسکار
وه پاش ئه‌مه به ڕۆڵێکی ناوه‌ند به‌شداری کرد له فیلمی Secret Window (2004) رۆلێ پاشا ستیڤنی ده‌گێڕا وه هه‌ر له‌و ساڵه‌دا له فیلمێکی تردا به ناوی Finding Neverland (2004)
وه رۆڵیکی ترشی گێرا له فیلمی به‌ڕیتانی له‌گه‌ڵ ئه‌کته‌ر ڕۆشسته‌ر له فیلمی The Libertine (2004) وه پاش ئه‌م کۆمه‌ڵه کاره جارێکی تر له‌گه‌ل ده‌رهێنه‌ر تیم بیرتۆن یه‌کیان گرته‌وه له فیملی چارلی و کارگه‌ی شۆکۆلاته Charlie and the Chocolate Factory (2005)
وه پاش ئه‌وه له ساڵه‌کانی 2010 و 2012 ڕؤڵی بینی له 2 فیلمی جیاواز به ناوه‌کانی Alice in Wonderland (2010) & Dark Shadows (2012
وه کۆمه‌ڵیک به‌رهه‌می دیکه له چه‌ته‌کانی کاریبی وه چالاکیه هونه‌ریه‌کانی هه‌تا ئێستاش به‌رده‌وامه