close-icon

چوونەژوورەوە

شرادها کاپوور

3942 جار بینراوە

شرادھا کاپوور (لەدایکبووی ٣ی ئازاری ١٩٨٩) لە مومبای، مەهاراشترا لە هیندستان، خانمە ئەکتەری بۆلیوود و گۆرانیێژە. کچی ئەکتەری دیاری بۆلیوود (شاکتی کاپوور)ە، شرادها لە ساڵی ٢٠١٠ لە فیلمی (Teen Patti) دەرکەوت. لە ساڵی ٢٠١٣ بەشداری لە بەشی دووەمی فیلمی ئاشقای (Aashiqui 2) دەکات، لەو فیلمەدا سەرکەوتنێکی باش بەدەست دەهێنێت، و ناوبانگێکی باشی لەسینەمای بۆلیوود پێدەبەخشێت. لە ساڵی ٢٠١٤ بەردەوامی دەدات بەسەرکەوتنەکانی ئەویش بەبەشداریکردنی لە فیلمەکانی (Ek Villain) و حەیدەر (Haider). بۆ ساڵی ٢٠١٥ بەشداریکرد لەفیلمی (ABCD 2) کەلەمیشییان سەرکەوتووبوو بەوەی فیلمەکە لەهیند گەیشتە ١٠٠ کرۆر لەوکاتەی پێشتر شرادها دوو فیلمی دیکەشی گەیشتبووە ١٠٠ کرۆر ئەوانیش ئاشقای ٢ و ئێک ڤیلیان. بۆساڵی ٢٠١٦ لەگەڵ تایگەر شرۆف لەفیلمێک بەناوی (Baaghi: A Rebel For Love) بەشداریکرد و یەکەمجاربوو بەڕۆڵی ئاکشن دەربکەوێت.