close-icon

چوونەژوورەوە

ئایشواریا ڕای

5854 جار بینراوە

ئایشواریا رای دوای شووکردنی ناوی بوو بە ئایشواریا رای باچان لەدایکبووی ١ی تشرینی دووەمی ١٩٧٣ لە مانگالۆر لە کارناتاکا لە (ھیندستان)، خانمە ئەکتەری بۆلیوود و نمایشکاری جلووبەرگە. ئایشواریا شاجوانی جیھان بوو بۆ ساڵی ١٩٩٤، یەکەم دەرکەوتنی وەک ئەکتەر لەساڵی ١٩٩٧ بوو لە فیلمی (ئیرڤار) لە دواتردا لە چەندەھا فیلم بەشداربوو کە لە باشترینەکانی بریتیبوون لە (موحیبەتین) و (دیڤداس) و (دووم ٢) و (جوودا ئەکبەر) و (گوزاریش). لەساڵی ٢٠٠٧ ئایشواریا لەگەڵ ئەکتەری ھیندی ناسراو ئەبھیشەک باچانھاوسەرگیرییان کرد کە ناوبراو کوڕی ئەمیتاب باچانە. لەگەڵ ئەبهیشەک بوونە خاوەنی کچێک بەمهۆیەوە ماوەیەک لەکاری هوونەری دوورکەوتەوە. لەساڵی ٢٠١٥ گەڕایەوە کاری هونەری لەفیلمی جەزبا. وە لەساڵی ٢٠١٦ لەفیلمی ئەی دیل هێی موشكیلی کاران جۆهەر لەپاڵ ڕانبیر و ئەنوشکادا دەرکەوت و سەرکەوتنێکی باشی بەدەستهێنا.