سۆنام کاپوور
2705 جار بینراوە
سۆنام کاپوور (بە ئینگلیزی: sonam kapoor) ئەکتەرێکی ھیندیە لەفیلمەکانی بۆلیوود لە دایکبووی ٩ی حوزەیرانی ١٩٨٥ لە مومبای، ھیندستان.
ژیانی تایبەتی:
سۆنام کاپوور لەکاپوور کێمبەر لە مۆمبای لە دایکبوو و گەورە بوو ئەو کچی ئەکتەر ئەنیل کاپوورە و دایکی ناوی سونیتایە و خاوەنی دوو برایە. سۆنام زانستی سیاسە و ئابووری تەواو کرد لە زانکۆی خۆرھەلاتی لەندەن، سۆنام ھەریەک لە زمانەکانی ئینگلیزی و ھیندی و پەنجابی و مراتی دەزانێ
ژیانی هونەری:
سۆنام ژیانی ھونەری لەبۆلیوود دەستپێکرد لە رێگای فیلمی سەواریا لەگەل کورە ئەکتەر رانبیر کاپوور کە یەکەم فیلمی ئەو کورە ئەکتەرەش بوو و سۆنام تا ئیستا لە چەندھا فیلمی تر دەرکەوتووە خاوەنی دوو خەلاتە خەلاتەکانیش بریتین لە NDTV وەک نێردراوی بازرگانی سەرکەتوو لە سالی ٢٠١١ و خەلاتی Stardust Awards وەک باشترین ئەکتەری تازە دەرکەوتوو. لەساڵی ٢٠١٦ لەفیلمی نیرجا بەشداریکرد خەڵاتی فیلم فەیری بۆ باشترین کچەئەکتەری لەلایەن ڕەخنەگران پێدرا.