close-icon

چوونەژوورەوە

ماهیرە خان

2318 جار بینراوە

ماھیرە خان (لەدایکبووی ٢١ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٤). خانمەئەکتەر پاکستانیە. ماھیرە یەکێکە لەو کچەئەکتەرانەی لەپاکستان زۆرترین پارەیان پێدەدرێت لەبەرامبەر کارەکەیان. ماھیرە چەندین خەڵاتی بەدەستھێناوە. لەساڵی ٢٠٠٦ لەبەرنامەی (MTV's Most Wanted) وەک پێشکەشکاری تەلەفزیۆنی دەرکەوت. ماھیرە لەچەندین درامای و فیلمی پاکستانی دەرکەوتووە. لە کانوونی دووەمی ٢٠١٧ لەفیلمی ڕەئیس شانبەشانی شاروخ خان دەردەکەوێت لەیەکەم فیلمی بۆلیوودی خۆیدا. بەڵام بەھۆی کێشەی سیاسیی نێوان ھیند و پاکستان ماھیرە نەیتوانی لەبەبازاڕکردنی فیلمەکە بەشداریبکات.

 

ژیانی

ماھیرە لەساڵی ١٩٨٤ لەخێزانی ئوردوو زمان لەدایکبووە. باوکی کەناوی حافز خان لەدایکبووەی دەلھییە لەکاتی دەسەڵاتی بەریتانیا بەسەر ھیندستان و دابەشکردنی ھیندستان لەساڵی ١٩٤٧ کۆچدەکات بۆ پاکستان.
ماھیرە ماوەیە چووەتە ئەمریکا بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس بەڵام تەواوی نەکردووە و لە ٢٠٠٨ گەڕاوەتەوە پاکستان، لەم ماوەی لە ئەمریکابووە کاری کاشێری لە ماڕکێت و پاککردنەوەی توالێت و چەندین کاری دیکە کردووە.
لەساڵی ٢٠٠٧ ھاوسەرگیری دەکات لەگەڵ عەلی ئەکسەر لەسەر شێوازی ئیسلامی، باوکی ماھیرە بەم ھاوسەرگیرییە ڕازی نەبووە. لەساڵی ٢٠١٥ ماھیرە لەگەڵ عەلی جیادەبێتەوە.