Brad Pitt
9055 جار بینراوە
براد پیت
ناو / ویلیم برادلی پیت
له دایكبوون / 18/12/1963 (53) ساڵه
باڵا : 180سم
ئاین / نهزانراو. بێبیاوهر
هاوسهر/ جێنهفهر انیستون (2000-2005)
منداڵ/ 6
له 18/12/1963 له شاری شهون لهویلایهتی ئۆكۆلاهاما له دایك بووه دواتر له شپرینگ فیلد ، میسور گهوره بووه كاتێك باوكی بهرێوبهری یهكێك له كۆمپانیا كانی گواستنهوه بوو . براد قۆناغی ئامادهی تهواو كرد له زانكۆی میسووری له بهشی راگهیاندن وهرگیرا بهڵام براد حهزی له بواری فیلم بوو بهڵام له میسووری بهرههم نهدههێنرا بۆیه بریاری دا بگوێزێتهوه بۆ لۆس ئانجلەس كە تهنها دوو ههفتهی مابوو بۆ وهرگرتنهوهی نمرهكانی له زانكۆ . پیت زانكۆی جێهێشتو و گواستیهوه بۆ لۆس ئانجلەس لهوێ له پهیمانگایهك وانهی نواندنی دهخوێند و چهند كارێكی جیاوازی دهكرد وهك گارسۆنی و شۆفێری لیموزین بۆ گواستنهوهی هونهرمهندان
سهرهتا له ساڵی 1987 رۆڵی له فیلمی (no way out ..no mans land .. less than zero )وهرگرت ، له مانگی پێنجی 1987 یهكەم دهركهوتنی تهلهفزوێنی له دوو زنجیرهدا رۆڵی گێرا له (anotherworld)
لە نۆفمبری ههمان ساڵدا بهژداری لهچوار زنجیرەی (dlles) کرد
وه له ساڵی 1988 به ژداری له زنجیرهی پۆلیسی (21jump street)
وه لهههمان ساڵدا بۆ یهكهم جار رۆڵی سهرهكی پێدرا له فیلمی سینهمای
(the dark side of sun 1988)
بهڵام فیلمهكه پهخش نهكرا بههۆی جهنگی سهربهخۆی كرواتییهكان تا ساڵی 1997.
وه له ساڵی 1989 به دوو رۆڵی جیاواز دهركهوت یهكهم له رۆڵی كۆمیدی له فیلمی (happy together )
دووهم له فیلمی ترسناكی
(cutting class)
وه له چهند درامایهكی تهلهفزوێنی دهركهوت وهك : (head of class, freddy’s nightmares ,thirtysomething )
وه ههروهها پیت له رۆڵی بیڵی كانتۆن كه گهنجێكی ئاڵوودهبووی مادده هۆشبهرهكان بوو .
1995 له ساڵی
لە فیلمی (too young to die)
له ههمان ساڵدا دهستی كرد به رۆڵگێران له شهش زنجیرهی فۆكس دراما .له درامای (groly day’s) ..
وه له رۆڵێكی تر
(the imagne).
دوایی ئەوە ھەموو ساڵە لە رۆڵی لاوەکیەکان لە فیلمەکان و رۆڵە میوانییەکان لە بەرھەمە تەلەفزوێنیەکان .براد خۆی سەلماند لە فیلمێکی ریدڵی سکوت لە ١٩٩١ لە فیلمی thelma & louise لە رۆڵی J.D .. دوایی thelma & louise براد دەستی کرد بە ڕۆڵگێران لە فیلمی johnny suede لە ساڵی 1991 وە لە فیلمی خەیاڵی cool world لە 1992 .بەڵام سەرباری ئەوەش نەیتوانی بینەرێکی زۆر و فرۆشێکی زۆر بەدەست بھێنێت . براد لە ساڵی 1992 رۆڵی لە فیلمی a river runs throughit لە دەرھێنانی robert redford ،
وە لە ساڵی 1993 براد لەگەل جولیێت لویس لە فیلمی (kalifornia ) رۆڵیان گێرا ..
براد گرنگیەکی گەورەی بە دەست ھێنا لە دەرکەوتنە کورتەکەی لە فیلمی (true romance) ئەو ساڵە خەڵاتی showest بۆ ئەستێرەی پیاوی دواڕۆژ .
لە ساڵی 1994 خاڵێکی گرنگ بوو لە بەرەو پێش چوونی لە ژیانی کارکردنی پیت .لە پاڵەوانێتی رۆڵی خوێنمژی لە فیلمی ترسناکی ( interview with the vampire) لەگەل ئەکتەرانی تری وەک : تۆم کروس ، کیرستن دونست ، کیرستیان سلاتر ، ئەنتونیو باندیراس .سەرباری بە دەست ھێنانی خەڵاتی MTV movie awards لە 1995 بەڵام رۆڵەکەی براد نا پەسەند بوو وەک dallas Observer دەڵێت : رۆڵەکەی براد بەشێکی گەورە بوو لە کێشەی فیلمەکە.
لە دواییinterview with the vampire براد دەستی کردبە رۆڵگێران لە Legends of the Fall 1994 .. وە لە ساڵی 1995 براد پیت و مورگان فریمان و گوینت پالترۆ لە فیلمی (seven) رۆڵیانگێرا وە رۆڵی براد پەسەند کرا و فیلمەکە سەرکەوتنی بە دەست ھێنا کە 327$ million بە دەست ھێنا لە box office دوایی سەرکەوتنی (seven) براد لە رۆڵێکی تردا لە فیلمی (12monkeys)
کە ڕۆڵەکەی سەرکەوتوو بوو بۆیە خەڵاتی گۆڵدن گڵۆپی بە دەست ھێنا بۆ باشترین ئەکتەری یاریدەدەر و بۆ یەکەم جار کاندید کرا بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین ئەکتەری یاریدەدەر .وە لە ساڵی 1996 لە فیلمی sleeprs وە لە ساڵی 1997 لە فیلمی The Devil's Own براد لەگەل ھاریسون فورد ڕۆڵیان گێرا وە لەبەر ئەم ڕۆڵە براد پێویست بوو زمانی ئیرلەندی فێرببێت سەبارەت بەوە دوو جۆر بۆچوون ھەبوو : (لە ھەندێ کاتا قورسە لە براد تێبگەیت کە بەزمانی ئیرلەندی قسە دەکات ) -سان فرانسیسکۆ کرونیکل ، رۆژنامەی شارلستون جازیت نووسیبوویان ( قسە کردنی برادیان بە دڵە )
کە فیلمی (the devil's own ) 140$ million لە سەرانسەری جیھان بە دەست ھێنا .
وە لە ڕۆڵێکی تردا لە فیلمی رۆمانسی (meet joe black) وە لە ساڵی 1999 لە فیلمی (fight club) وە لە ساڵی 2000 بەشێک بوو لە ئەکتەرانی فیلمی (snatch) وە لە ساڵی دواتر لە فیلمی کۆمیدی و رۆمانسی (the mexican ) کە رووبەرووی ڕەخنەی زۆر بۆ وە بەڵام سەرکەوتنی بەدەست ھێنا رۆڵی دواتری لە 2001کە 143$ million بەدەست ھێنا لە فیلمی (spy game) .
براد لە 1998 لەگەل ئەکتەر جێنفەر ئینستون ی بینی و لە ساڵی 29/7/2000 لە ئاھەنگێکی تایبەت لە مالیبۆ ھاوسەرگیریان کرد .. بەڵام لە کانونی دووەمی ساڵی 2005 بڕیاری جیابوونەوەی خۆیان راگەیاند بەھۆی ئەو لێکتێنەگەیشتنانەی کە لە نێوانیان بووە لە مانگی دەی ساڵی 2005 بە فەرمی لە دادگای لۆس ئانجلەس جیابوونەوە . بەڵام بەپێی ھەندێ دەنگۆ ھۆکاری جیابوونەوەیان ئەنجلینا جۆلی بووە .لە کاتی جێبەجێکردنی کارە پێویستدارەکان بە جیابوونەوەی جێنفەر و براد ،براد و ئەنجلینا لە فیلمی (mr.&mrs.smith ) ڕۆڵیان گێرا،جولی رایگەیاند ھیچ ناپاکیەک رووی نەداوە . بەڵام دواتر چەند وێنەیەکیان بڵاو بۆوە وەک بەڵگەیەک بۆ بوونی پەیوەندی .. لە ماوەی ساڵی 2005 لە راگەیاندنەکان نازناوی (brangelina) لێنرا ، لە کانونی دووەمی ساڵی 2006 جولی خەڵکی دڵنیا کردەوە بە بوونی پەیوەندی لە نێوان خۆی و براد و ڕایگەیاند بە دووگیان بوونی لە براد وە لە ساڵی 23/8/2014 لە ئاھەنگێکی تایبەت ھاوسەرگیریان کرد . وە لە 2016 جولی دوای جیابوونەوەی پێشکەش کرد بەھۆی بوونی لێکتێنەگەیشتن و جیاوازی .. و خاوەنی ٦ منداڵن :
1-Shiloh Jolie-Pitt
2-Maddox Jolie-Pitt
3-Vivienne Marcheline Jolie-Pitt
4-Zahara Marley Jolie-Pitt
5-Knox Leon Jolie-Pitt
6-Pax Thien Jolie-Pitt
دوو ھاوسەرەکە یەکەم وێنەی منداڵەکەی خۆیان شیلوە بە زیاتر لە 4.1$ million فرۆشت .وە لە فیستیفاڵی (کان) ی سینەمای لە 2008 جولی رایگەیاند کە بە دووانە دووگیانە وە لە 28/7/2008 دووانەکان لە دایک بوون نوکس لیێونی کور و فیفیان مارشلاینی کچ. وێنەکانیان بە 14$ million فرۆشت بڕە پارەکە درا بە ڕێکخراوی jolie-pitt بۆ خێرخوازی .
براد یەکێک لە سەرکەوتوترین فیلمەکانی (troy) بوو کە بۆ ماوەی ٦ مانگ پێش وێنەگرتنی فیلمەکە ڕاھێنانی لەسەر شمشێربازی کردوە.
وە لە ساڵی 2005 لە فیلمی (Mr.&Mrs smith) کە سەرکەوتنی بە دەست ھێنا 478$ million بەدەست ھێنا ..کە یەکێک لە گەورترین و سەرکەوتوترین فیلمی 2005ە.
وە لە ساڵی 2009 فیلمی (inglourious basterds) کە بۆ یەکەم جار لە فیستیفاڵی (کان) نمایشکرا کە سەرکەوتنی بەدەست ھێنا 311$ million بوو . وە زۆر خەڵاتی بەدەست ھێنا و بۆ زۆر کاندید کرا کە ھەشت کاندید بۆ خەڵاتی ئۆسکار و حەوت کاندیدکردن بۆ خەڵاتی MTV بۆ باشترین نواندنی پیاو ... وە لە فیلمی ئەنیمەیشنی megamind لە 2010 ولە فیلمی fury 2014 ..
فیلمەکانی :
* Thelma & Louise (1991)
* A River Runs Through It (1992)
* Kalifornia (1993)
* True Romance (1993)
* Interview with the Vampire (1994)
* Legends of the Fall (1994)
* Seven (1995)
* 12 Monkeys (1995)
* Sleepers (1996)
* Seven Years in Tibet (1997)
* Meet Joe Black (1998)
* Fight Club (1999)
* Snatch (2000)
* The Mexican (2001)
* Spy Game (2001)
* Ocean's Eleven (2001)
* Troy (2004)
* Ocean's Twelve (2004)
* Mr. & Mrs. Smith (2005)
* Babel (2006)
* The Assassination of Jesse James by the Coward Robert Ford (2007)
* Ocean's Thirteen (2007)
* Burn After Reading (2008)
* The Curious Case of Benjamin Button(2008)
* Inglourious Basterds (2009)
* The Tree of Life (2011)
* Moneyball (2011)
* World War Z (2013)
* 12 Years a Slave (2013)
* Fury (2014)
* The Big Short (2015)
* Allied (2016)
* War Machine (2017)
ئەو خەڵاتانەی پاڵێوراوە
٢ جار پاڵێوراوە بۆ :
AACTA Awards
٧ جار پاڵێوراوە بۆ :
Academy Awards
٥جار پاڵێوراوە بۆ :
British Academy Film Awards
٧ جار پاڵێوراوە بۆ :
Golden Globe Awards
١٤ جار پاڵێوراوە بۆ :
MTV Movie Awards
١١ جار پاڵێوراوە بۆ :
People's Choice Awards
٣ جار پاڵێوراوە بۆ :
Primetime Emmy Awards
٤ جار پاڵێوراوە بۆ :
Saturn Awards
٧ جار پاڵێوراوە بۆ :
Screen Actors Guild Awards
١١ جار پاڵێوراوە بۆ :
Teen Choice Awards
ئەو خەڵاتانەی بەدەستیھێناون :
١ جار بەدەستیھێناوە:
Academy Awards
١ جار بەدەستیھێناوە:
British Academy Film Awards
٢ جار بەدەستیھێناوە:
Golden Globe Awards
٦ جار بەدەستیھێناوە:
MTV Movie Awards
٤ جار بەدەستیھێناوە:
People's Choice Awards
١ جار بەدەستیھێناوە:
Primetime Emmy Awards
١جار بەدەستیھێناوە:
Saturn Awards
١ جار بەدەستیھێناوە:
Screen Actors Guild Awards
٢جار بەدەستیھێناوە:
Teen Choice Awards
وەرگێران : بەرزی محمود