close-icon

چوونەژوورەوە

پرێتی زینتا

4953 جار بینراوە

پریتی زینتا(پریتی زینتا) لەدایک بووی ٣١ کانونی دووەم ١٩٧٥، و ئەکتەری فلیمی ھیندیە. پریتی زینتا لە فلیمی ھیندی بۆڵیویدا(Bollywood) دەرکەوتووە و لەھەمانکاتدا لە پونجابی (Punjab)، تیگلو (Telugu) ، و لە فلیمی ئینگلیزی دا دەرکەوتووە . پاش دەرچوون و تەواوکردنی دەروونناسی تاوانبار(Criminal psychology) ، لەدوای ئەوە بۆ یەکەم جار دەرکەوت لە فلیمی (لەدڵەوە)(Dil Se..) لە ساڵی ١٩٩٨ و ڕۆڵی بینی لە فلیمی (سەرباز)(Soldier) لەھەمان ساڵدا. لەدوای ئەوە لە کۆمەڵێک فلیم و بەرنامە و شۆودا دەرکەوت.

 

سەرەتای ژیانی :

پریتی زینتا لە دایک بووە لە خانەوادەی (روھرو)(Rohru) لە (شیملا دستریکت)(Shimla district) لە (ھیماچەل)(Himachal Pradesh). باوکی ( Durganand Zinta) ئەفسەر بووە لە سوپای ھیند.[١] و باوکی مرد لە پێکدادانی ئۆتۆمبێل کاتێ پریتنی تەمەنی (١٣) ساڵان بوو و دایکیشی(Nilprabhaa) ھەر لەھەمان کارەساتدا بە سەختی برینداربوو کە لەدواییدا بۆ ماوەی (٢٢) ساڵ لەسەر جێگا مایەوە ، ئەو کارەساتە بووە خاڵی وەرچەرخان لە ژیانی و وای لێکرد کە بەزووی پێبگات و پشت بەخۆی ببەستێت ، و (٢) براشی ھەیە بە ناوەکانی(Deepankar و Manish) کە یەکیان گەورەتر و یەکیان بچوکترە لەخۆی بە ساڵێک، کە (Deepankar) ئەفسەرە لە سوپای ھیندی و (Manish) ئێستا لە کالیفۆڕنیا (کالیفۆرنیا) دەژی. پریتنی لە سەرکەوتووترین ئەو فلیمانەی کە بەشداری کردووە  : The Hero: Love Story of a Spy, Koi... Mil Gaya and Kal Ho Naa Ho. و پریتنی لە ڕاستیدا پەیڕەوی ھیچ ئاینێک نیە جگە لەوەی کە دەڵێت باوەڕم بەخودا ھەیە.

 

ژیانی ئەکتەری:

لەساڵی ١٩٩٨ بوو کاتێک لە یەکەمین فیلمیدا بەڕۆڵێکی نیمچەفەرمی بەناوی Dil Se (بەکوردی:لەدڵەوە) بەشداردبوو، بەهۆی ئەو فیلمەوە ناوبراو پاڵێورا بۆ بردنەوەی خەڵاتی یەکەم دەرکەوتن لە دابەشکردنی خەڵاتەکانی فیلم فەیر بەڵام لەکۆتاییدا نەیبردەوە. هەر لەهەمان ساڵدا لە فیلمەکانی Soldier بەزمانی هیندی و Premante Idera بەتیلگویی دەرکەوت کە لەم دوو فیلمەدا ڕۆڵی سەرەکی بینیبوو. ساڵی ٢٠٠٣ بە ساڵی بەناوبانگبوونی پریتی دادەنرێت ئەویش بە بەشداریکردنی لە فیلمەکانی Koi… Mil Gaya لەگەڵ هریتیک ڕۆشان و فیلمی Kal Ho Naa Ho لەگەڵ شاروخ خان کە ئەو  دوو فیلمە سەرکەوتنێکی گەورەیان بەدەستهێنا کە بەهۆی فیلمی کەل هۆ ناهۆ بۆ یەکەمین جار پریتی زینتا خەڵاتی باشترین خانمەئەکتەری ساڵی وەرگرت لە خەڵاتەکانی فیلم فەیر. لەلایەکی دی لەهەمان ساڵدا واتە ساڵی ٢٠٠٣ لە فیلمی The Hero: Love Story of a Spy کە بەهۆی ئەم فیلمەوە ناودارییەکی باشی پەیدا کرد بەتایبەت لەکوردستانیش دەنگدانەوەیەکی باشی هەبوو.
ساڵێ دوای ئەوە واتە، ساڵی ٢٠٠٤ لە کۆمەڵێک فیلمی دی دەرکەوت کە باشترینییان فیلمی (Veer-Zaara) کە تاکوو ئێستا دوای ١١ ساڵیش بەیەکێک لە فیلمە کاریگەر و زیندووەکانی بۆلیوود دادەنرێت! لەساڵی ٢٠٠٦ لە فیلمێکی کاران جۆهەر بەناوی “Kabhi Alvida Naa Kehna” دەرکەوت کە یەکێک بوو لە فیلمە بەهێزەکانی پریتی زینتا لەساڵی ٢٠٠٧ لەگەڵ ئەمیتاب باچان و ئارجون رامپال پریتی زینتا بۆ یەکەمین جار لە فیلمێک بە زمانی ئینگلیزی دەرکەوت ئەویش فیلمی “The Last Lear” بوو لەم دواییە پریتی زینتا زۆرتر لە دەرکەوتنە تایبەتییەکان دەردەکەوت، و لەساڵی ٢٠١٣ لە فیلمی (Ishkq in Paris) جگە لە بەشداریکردنی وەک ئەکتەر بە نووسینی دەقی فیلم و وەک بەرهەمهێنەری فیلمەکەش بەشداربوو.

 

ژیانی کەسی:

جگە لە کارکردن لە فیلم لە دوو بەرنامەی تەلەفزیۆنی پێشکەشکار بوو ئەوانیش Guinness World Records – Ab India Todega و Up Close & Personal with PZ و لە بەرنامەی Nach Baliye کاری دادوەری کردووە کە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنییە تایبەت بەسەماکردن لەماوەی ٢٠٠٥-٢٠٠٩ پریتی زینتا لەگەڵ بازرگانی گوجاراتی “Ness Wadia” پەیوەندییان هەبووە، دوای ئەو ساڵانەش چەند جارێک بەیەکەوە بینراون و پریتی کە یەکێکە لە خاوەنەکانی یانەی “Kings XI Punjab” بۆ کریکیت، و لەساڵی ٢٠١٤ پریتی سکاڵای لە دژی نیس وادیا تۆمارکرد بەوەی لەناو یاریگای کریکیت ناوبراو تەشقەڵەی پێکردووە.