close-icon

چوونەژوورەوە

ئادیتیا ڕۆی کاپور

3114 جار بینراوە

ئادیتیا ڕۆی کاپور، لەدایکبووی ١٦ی تشرینی دووەمی ١٩٨٥ (٣٠ ساڵ) لەشاری مومبای لە مەهاراشترا. ئادیتیا لەوەتەی ساڵی ٢٠٠٩ لەبۆلیوود دەرکەوتووە ئەویش ئەوکاتەی لەفیلمی London Dreams لەگەڵ سەلمان خان و ئاجای دیڤگان بەڕۆڵێکی لاوەکی دەرکەوت. لەساڵی ٢٠١٠ەش لەدوو فیلمدا دەرکەوت کەهەردووکیان ئایشواریا رای لەگەڵدابوو ئەوانیش Action Replayy کەلەگەڵ ئاکشەی کومار دەرکەوت لەگەڵ فیلمی گوزاریش لەگەڵ هریتیک ڕۆشاندا دەرکەوت..

دەرکەوتنی ئادیتیا لەگەڵ ئەکتەرە بەناوبانگەکان هیچ خزمەتێکی بەونەکرد تاکوو لەساڵی ٢٠١٣ کەخۆی ڕۆڵی سەرەکی لەفیلمی Aashiqui 2 دابینی و بەهۆی ئەو فیلمەوە ناوبانگییەکی زۆری پەیداکرد و فیلمەکە بەبەرترین ئاستی بۆکس ئۆفیس (blockbuster)ی پێدرا لەلایەن ڕەخنەگرانەوە جگە لەوەش گۆرانییەکانی فیلمەکە تەواوی خەڵاتەکانی ساڵییان بۆخۆبرد. هەر لەساڵی ٢٠١٣دا ئادیتا بەشداری لەفیلمێکی دیکەی سەرکەوتوو دەکات بەڵام ئەوجارەشییان وەک ئەکتەری پاڵپشتبوو ئەویش لەفیلمی Yeh Jawaani Hai Deewani کە ئەو فیلمە بووە پڕداهاتترین فیلم کە ئادیتیا بەشداری تێداکردبێت کەکۆی گشتی داهاتەکەی . بە ٣١٠ کرۆر (هیند + جیهان + مافی بڵاوکردنەوە) دەخەملێنرێت لەساڵی ٢٠١٤ەش بەڕۆڵی سەرەکی لەفیلمی Daawat-e-Ishq گەڕایەوە و لەوفیلمەش تاڕادەیەک سەرکەوتوو بوو بەڵام هاوشێوەی سەرکەوتنەکانی ٢٠١٣ نەبوو! وە لەساڵی ٢٠١٥ەش ئادیتیا بێدەنگی هەڵبژارد و بەشداری لەهیچ فیلمێکدا نەکرد.

لەشووباتی ٢٠١٦ و نزیکانێک لەڤالانتاین لە فیلمی Fitoor ڕۆمانسی بەڕۆڵی سەرەکی لەگەڵ کاترینا کایف بەشداربوو کە ئەم فیلمەیان شکستی هێنا لەبۆکس ئۆفیس و چیڕۆکەکەی لەسەر ڕۆمانی چاوەڕوانییەکی مەزن (Great Expectations)ی نووسەری بەریتانی چارلز دکنزەوە وەرگیراوە. لەسەرەتای ٢٠١٧ەش لەفیلمی ئۆکەی جانو دەرکەوت لەگەڵ شرادها کاپوور بەڵام لەویشدا شکستی هێنا لەبۆکس ئۆفیس.