close-icon

چوونەژوورەوە

Leonardo DiCaprio

14362 جار بینراوە

لیۆناردۆ ویلهێلم دیکاپریۆ (لەدایکبووی ١١ی نۆڤەمبەری ١٩٧٤) ئەکتەرێکی ئەمەریکی و بەرهەمهێنەری فیلمە.دیکاپریۆ دەستی بە نواندن کردووە بە دەرکەوتن لە ڕێکلامەکانی تەلەڤزیۆن ، دواتر لە چەندەها زنجیرە تەلەڤزیۆنی سیتکەم دەرکەوتووە کە بەناوبانگترینیان Growing Pains بوو لەسەرەتاکانی ١٩٩٠.دواتر دەستی بە کاری نواندن کردووە و یەکەم فیلم تیایدا دەرکەوت فیلمی (Critters 3) بوو ، جگە لەوەی دوای ئەوەش لە فیلمی (The Boy's Life) دەرکەوتووە لەساڵی ١٩٩٣ لەپاڵ ئەکتەری مەزن ئەکتەر ڕۆبەرت دی نیرۆ.دەرکەوتنی دیکاپریۆ لە هۆڵیوود ئەوکاتە بوو کە بەشداری فیلمی What's Eating Gilbert Grapeی لەهەمان ساڵدا ئەمجارەیان لەپاڵ ئەکتەر جۆنی دێپ.ئەمە جگە لە کۆمەڵێ فیلمی تر ، وەل فیلمی درامای (The Basketball Diaries) و فیلمی ڕۆمانسی (Romeo + Juliet) ، بەرلەوەی ناوبانگێکی گەورەتر پەیدا بکە لە فیلمە مێژوویەکەی دەرهێنەر جەیمس کامیڕۆن ، کە فیلمی تایتانیک بوو.
لەوەتەی ساڵی ٢٠٠٠ەکان ، دیکاپریۆ بۆ کۆمەڵێک فیلم ستایش کراوە لەلایەن ڕەخنەگرانەوە لەچەندین جۆری جیاواز. فیلمەکانیش بریتی بوون لە The Man in the Iron Mask (1998) ، و فیلمی ژیاننامەیی بمگرە گەر دەتوانی و فیلمی مێژوویی و دراما چەتەکانی نیویۆڕک (٢٠٠٢) لەپاڵ ئەکتەر دانیێل دەی لێویس.لیۆ لەساڵانی دوای ئەوە لەگەڵ دەرهێنەری مەزن ماڕتن سکۆرسیز چەندەها کاری گەورەیان بەیەکەوە ئەنجامداوە ، سەرەتای کارەکانیان بە فیلمی جەنگی Blood Diamond (2006) دواتر دووبارە یەکدیان گرتەوە ئەمجارەیان بۆ فیلمی درامای تاوانکاری The Departed (2006) کە دواتر باشترین فیلمی ساڵ دەرچوو ، هەروەها فیلمی ئاکشنی Body of Lies (2008) کە تیایدا لەگەڵ دەرهێنەر ڕیدلی سکۆت کاریان کرد و درامایRevolutionary Road (2008)،دواتر لەگەڵ دەرهێنەر کریستۆگەر نۆلان یەکەم کاریان بەیەکەوە بەرهێمهێنا ئەویش فیلمی Inception (2010) هەروەها فیلمی ژیانامەیی J. Edgar (2011) ، فیلمی ڕۆژئاوایی Django Unchained (2012) ، و فیلمی درامای The Great .Gatsby (2013)
دیکاپریۆ ئەوکاتەی ڕۆڵی هاوارد هیوگس بینی لە فیلمی The Aviator (2004) و ڕۆڵی جۆردن بێلفۆرت لە فیلمی (گورگەکەی شەقامی وۆڵ ستریت)، ڕۆڵی هیوگ گلاس لەفیلمی گەڕاوە لە مردن (٢٠١٥) ، توانی سێ گۆڵدن گڵۆب بۆخۆی دەستەبەر بکات.دیکاپریۆ یەکەم خەڵاتی بافتای خۆشی بۆ فیلمی گەڕاوە لەمردن بردەوە.لە خەڵاتەکانی ئۆسکاریش لیۆناردۆ شەش جار پاڵێورا ، پێنجیان وەک ئەکتەر و یەکێکیشیان وەک بەرهەمهێنەر - و لەساڵی ٢٠١٦ش خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین ئەکتەر پێدرا بۆ فیلمی گەڕاوە لە مردن.بەدەر لە نواندن دیکاپریۆ خاوەن کۆمپانیای تایبەتی بەرهەمهێنانی خۆیەتی ، بەناوی Appian Way Productions ، و یەکێکیشە لەو کەسانەی گرینگیەکی تایبەت بە ژینگەی جیهانی دەدات و بەشداری چەندین پڕۆژەی خێرخوازی کردووە.

ڕۆڵبینین لە باشترین فیلمەکانی
ساڵی ١٩٩٣: This Boy's Life (ژیانی ئەو کوڕە)
ساڵی ١٩٩٣: What's Eating Gilbert Grape (چی ترێی گیلپەرت دەخوات؟)
ساڵی ١٩٩٦: Romeo + Juliet (ڕۆمیۆ و جولێت)
ساڵی ١٩٩٧: Titanic (تایتانیک)
ساڵی ٢٠٠٢: بمگرە گەر دەتوانی
ساڵی ٢٠٠٨: Revolutionary Road (ڕێگای شۆرش)
ساڵی ٢٠١٠: دەستپێک
ساڵی ٢٠١٣ : گورگەکەی شەقامی وۆڵ ستریت
ساڵی ٢٠١٥: گەڕاوە لە مردن The Revenant

prescription savings cards viagra online coupon viagra coupons online
coupons for viagra 2016 blog.brunothalmann.com discount prescriptions coupons