close-icon

چوونەژوورەوە

کاجۆل

3989 جار بینراوە

کاجۆل دیڤگان (پێشتر پاشگری:موکەرجی) لەدایکبووی ٥ی ئابی ١٩٧٤ لە مومبای-مەهاراشترا لەهیندستان. کاجۆل خانمەئەکتەریدیاری بۆلیوودە. کاجۆل لەماوەی ژیانیدا ١١ جار بۆخەڵاتەکانی فیلم فەیر پاڵێوراوە و شەشجاریش بووەتە براوەی ئەوخەڵاتە. کەپێنجییان وەک باشترین خانمەئەکتەر بووە. لەساڵی ٢٠١١ حکوومەتی هیندستان خەڵاتی (Padma Shri) بەکاجۆل دەدات کە چوارەم بڵندترین خەڵاتی تاک (هاونیشتمانیی)ە لە هیندستان. کاجۆل لەساڵی ١٩٩٢ بەشداری لەیەکەمین کاری نواندن دەکات بەناوی (Bekhudi) وە هەر لەیەکەمین فیلمیدا ڕۆڵی سەرەکی پێدرا.لەساڵی ١٩٩٣ لەدووەم فیلمیدا کاجۆل بەیاوەری لەگەڵ شلیپا شیتی لەگەڵ شاروخ خان لەفیلمی بازیگر (Baazigar) کەئەم فیلمە بەیەکەمین فیلمی سەرکەوتووی کاجۆل دادەنرێت. لەساڵی ١٩٩٥ بۆ جارێکی دی لەگەڵ شاروخ خان لەفیلمی دیلوالێ دولھانیا لێ جایانگێ بەشدار دەبێت کەیەکێکە لەکاریگەرترین و بەهێزترین فیلمەکانی ژیانی ئەکتەری کاجۆل،ئەو فیلمە بۆماوەی ٢٠ ساڵ لەسینەماکان بەبەردەوامی نمایشکراوە! ، دواتر لەساڵی ١٩٩٨ بەشداری دەکات لەچەندین فیلم لەوانە (Pyaar Kiya To Darna Kya) کەلەبەرامبەر مێردەکەی ئێستا ئاجای دیڤگان ڕۆڵی بینی لەلایەکی دیکەوە لەفیلمی کوچ کوچ هۆتا هێی (Kuch Kuch Hota Hai) بەشداریکرد کەئەوەیان بۆجارێکی دی لەگەڵ شاروخ خان بەشداربوویەوە کە پەیوەندی ئەو و شاروخ خان لەفیلمەکان زۆتر پەرەیسەند و تاکوو ئێستاش بەهۆی ئەو فیلمانەی دەریانکردووە بەیەکێ لەباشترین دووانەی بۆلیوود دادەنرێت وە تایبەتمەندییەکی ئەم فیلمە ئەوە بوو کە کاجۆل لەگەڵ ئامۆزاکەی ڕانی موکەرجی بوو.

لەساڵی ٢٠٠١ لەفیلمێکی دی سەرکەوتووی دی بەشداریدەکات ئەویش فیلمی (Kabhi Khushi Kabhie Gham…) دەبێت کەئەمیش لەبەرامبەر شاروخ خان و ئەمیتاب باچان و جایا باچان و هریتیک ڕۆشان و کارینا کاپوور بوو. دوای ئەو فیلمە کاجۆل بۆ ماوەیەکی باش پشووی دا تاکوو ساڵی ٢٠٠٦ لەفیلمی فەنا (Fanaa) بوو کەلەبەرامبەر عامر خان ڕۆڵیگێڕا و ئەو دوورکەوتنەی لەو چەند ساڵە نەبووە هۆی شکستهێنانی ئەو فیلمەی بگرە ئەو فیلمەشی وەک ئەوانی پێشووتر سەرکەوتوو بوو.
دوای فەننا دووبارە کاجۆل ماوەیەک پشووی دا تەنیا لەدەرکەوتنی تایبەتی لەفیلمەکان دەردەکەوت تاکوو لەساڵی ٢٠١٠ لەفیلمێک بەناوی ناوم خانە (My Name Is Khan) بێتاوانای موسڵمانانی لە ڕووداوە تیرۆریستییەکانی جیهانی سەلماند ئەمەش دووبارە لەگەڵ بەرامبەرەکەی شاروخ خان بوو!
لەساڵی ٢٠١٥ لەگەڵ شاروخ خاندا دەرکەوتەوە لەفیلمی دیوالی کە سەرکەوتنی تاڕادەیەک باشی بەدەستهێنا لە هیند ١٤٨ کرۆری کۆکردەوە و لە هەموو جیهانیش نزیکەی ٣٩٤ کرۆر.