close-icon

چوونەژوورەوە

پریانکا چۆپرا

12370 جار بینراوە

پریانکا چۆپرا لەدایکبووی ١٨ی تەممووزی ١٩٨٢ لە جەمشیدپور – بهار لە هیندستان. خانمە ئەکتەری هیندی پونجابیسەرکەوتووی بوولیوودە لەساڵی ٢٠٠٠٠ بە شاجوانی هیندستان هەڵبژێردرا . یەکەم دەرکەوتنی چۆپرا لەساڵی ٢٠٠٢ لە فیلمی (Thamizhan) بوو . لەساڵی ٢٠١٤ لە فیمی ماری کۆم (Mary Kom) ڕۆڵی کچە پاڵەوانێکی گێڕا و تاڕادەیەکی سەرکەوتوو بوو لە ڕێچکەشکاندنی بوونی کچ وەک پاڵەوان لە فیلمی هیندییەکاندا، پریانکا لەچەندین فیلمیدا سەرکەوتنی بەرچاوی بەدەست هێناوە لەوانە Gunday ، Krrish 3 ، Zanjeer ، Barfi.

 

لەساڵی ٢٠١٥ بەشداریکرد لەفیلمی باجیراو ماستانی سەرکەوتنێکی باشییان بەدەستهێنا لەبۆکس ئۆفیس و بەهۆی فیلمەکەوە پریانکا خەڵاتگەلێکی باشی بەدەستهێنا.

لەساڵی ٢٠١٦ یەکێکبوو لە پێشکەشکارەکانی فیستیڤاڵی ئۆسکار وە بەبەشداریکردنی لەدوو وەرزی درامای تەلەفزیۆنی (quantico) ناوبانگێکی باشی جیهانی و بەتایبەت لەئەمریکا پەیداکرد.