close-icon

چوونەژوورەوە

Tom Hardy

6083 جار بینراوە

ئێدوارد تۆماس (تۆم هاردی) (لەدایکبووی ١٥ ئەیلولی ١٩٧٧) ئەکتەرێکی ئینگلیزە ، هاردی لە (هامەسمیث) لە (لەندەن) لە دایکبووە ، تاکە منداڵی (ئانیە) ، (ئانی هونەرمەند و نیگارکێش بووە وە خێزانەکەی ئیرلەندی بووە ، لە قوتابخانەی (تاوەر هاوس) خوێندویەتی ، سیناریۆ نووسە وە بەرهەمهێنە ، یەکەم جار لە فیلمی (Black Hawk Down)ـدا دەرکەوت لە ساڵی ٢٠٠١ ، فیلمێکی بەناوبانگی تری هاردی بەناوی (RocknRolla)کە لە ساڵی ٢٠٠٨ دەرچوو ، بەشداری لە درامایەکی ژیاننامەیی کردووە بەناوی (Bronson)کە لە ساڵی ٢٠٠٨ بەرهەم هێندراوە ، هەروەها بەشداری لە درامایەکی وەرزشی کردووە لە ساڵی ٢٠١١ بەناوی (Warrior),لە ساڵی ٢٠١٥ بەشداری فیلمی بەهێزی (The Revenant)کردووە ، پاڵیوراوی خەڵاتی ئۆسکارە بۆ باشترین ئەکتەر ، لە فیلمی (The Dark Knight Rises) لە ساڵی ٢٠١٢ ڕۆڵی (بەین)ـی بینیوە ،لە فیلمی (Mad Max: Fury Road) کە لە ساڵی ٢٠١٥ دەرچوو ڕۆڵی (Max Rockatansky) بینیوە، وە ڕۆلی دوانەی (کرای) بینیوە لە فیلمێکی تاوانکاری نایابدا لە ساڵی ٢٠١٥ بەناوی (Legend)