The Lord of the Rings: The Rings of Power

کورتە

لەکاتی ئاشتییەکی ڕێژەییدا، بەدوای کۆمەڵێک کەسایەتیدا دەڕۆین کە ڕووبەڕووی دووبارە سەرهەڵدانی خراپە بۆ سەر "زەوی ناوەند" دەبنەوە. لە تاریکترین قوڵایی چیاکانی "میستی"ـەوە، بۆ دارستانە بەرزەکانی "لیندۆن"، و پاشان بەرەو شانشینی سەرسوڕهێنەری دورگەی "نومینۆر"، هەتا دوورترین شوێنی سەر نەخشە، ئەم شانشین و کەسایەتیانە میراتییەک دەنەخشێنن کە زۆر دوای ڕۆیشتنیان دەمێنێتەوە.