دەرهێنەر (هاوڕێ قادر ڕەشید) لە ساڵی ١٩٦٣ لەدایک بووە و لە بەغداد خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی تەواو کردووە و لە ساڵی ١٩٨٧ پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی بەشی دەرهێنانی بە پلەی زۆر باشە تەواو کردووە.
هاوڕێ قادر لە ٢٨ شانۆگەریدا بەشداری کردووە کە دە شانۆییان خۆی کاری نوسین و دەرهێنانی بۆ کردووە و هەروەها خاوەنی شەش کورتە فیلمە و سیناریۆی بۆ سێ دراما نوسیوە، درامای (ڕابوون) لە ٣٠ ئەڵقە پێکهاتبوو، درامای (شۆک) لە ٣٠ ئەڵقە پێکهاتبوو.
دەرهێنەر خاوەنی هەشت خەڵاتە، ساڵی ٢٠٠٦ لە (شانۆیی کەڵەگاکان)، وە لە فێستیڤاڵی سلێمانی خەڵاتی باشترین ئەکتەر دوو جار لە شانۆیی (هاملەت) لە ٢٠٠٢ لە سلێمانی و ٢٠٠٣ لە ئێران، ساڵی ٢٠٠٠ خەڵاتی باشترین سیناریۆ بۆ فیلمی (ناسنامە).
هاوڕێ قادر چوار خولی کردووەتەوە بە خۆبەخش بۆ سەندیکای هونەرمەندانی سلێمانی لە بواری (نواندن، سیناریۆ، دەرهێنان، ڕاگەیاندن) و لە ئێستاشدا سیناریۆی چوار درامای ئامادەیە بۆ کاری پراکتیکی و سەرقاڵی فیلمێکی درێژ و کورتە فیلمێکە دەربارەی توندوتیژی دژی کچان.