دەرهێنەر (مەهران عەبدۆ) لە ساڵی ١٩٩٣ لە دایک بووە، لە ساڵی ٢٠١٤ دەستی بە کاری هونەری کردووە بە سیناریۆ و نوسینی کورتە چیرۆک، لە ساڵی ٢٠١٧ یەکەم کاری دەرهێنانی بۆ کورتە فیلمێک کردووە.
کارە هونەریەکانی دەرهێنەر:
- فیلمی ڕاوچی شێت، لەسەر پەنابەرانە
- فیلمی ڕۆژنامەنووسەکان، نەهامەتیەکانی ڕۆژنامەنووس
- بەدەستهێنانی بڕوانامەی وێنەگرتن لەسەنتەری جەفرا لە یۆنان
- بەشداری پێشانگای فۆتۆگرافی لە ئەسینا
- لە بەشداربوانی ڕێکخراوی گەشەپێدان و ئاشتی بووە لە ئەڵمانیا
- خاوەن بیرۆکەی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی کۆبانێ بۆ فیلمی کورت بووە
- لە فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی خەڵاتی باشترین سیناریۆی بەدەست هێناوە
- لە فێستیڤاڵی کولتور و سینەمای مەغریب کارەکانی پلەی سێیەمیان بەدەست هێناوە
- ڕۆڵی شاعیری بینیوە لەفیلمێکی یۆنانیدا لە دەرهێنانی پاولۆس
- کاری دەرهێنانی بۆ فیلمێکی دۆکیۆمێنتاری لەسەر ژیانی دەرهێنەر فاتینا لە یۆنان کردووە
لەم فێستیڤاڵانەدا بەشداربووە:
- فێستیڤاڵی مشتە حلو لە سوریا
- فێستیڤاڵی اولاد تایمە لە مەغریب
- فێستیڤاڵی سینەمایی ایراتو لە لیبیا
- فێستیڤاڵی الامن المتجتمعی لە عێراق
- فێستیڤاڵی کولتور و سینەما لە مەغریب
- فێستیڤاڵی تشالکیدا لە یۆنان
- فێستیڤاڵی سینەما و قاوەخانە لە مەغریب
- فێستیڤاڵی تطاوين لە مەغریب
- فێستیڤاڵی فیلمی پەنابەران جوتە لە یۆنان
- فێستیڤاڵی لیلون لە سوریا
- فێستڤاڵی شتوتغارات لە ئەڵمانيا