دەرھێنەری لاو (لازیۆ زانا) بە بچوکترین فیلمساز و دەرھێنەری کورد ناسراوە و لە (٢٠٠١/٣/١٢) لە دایک بووە و لە منداڵیەوە حەز و خولیای ھەبووە بەرامبەر بە فیلم و ئاواتی ئەوە بووە ببێت بە فیلمساز و توانی لە ساڵی ٢٠١٧ بێتە ناو بوارەکەوە و پارچە ڤیدیۆی کورت و کورتە چیرۆک لە ماڵەکەی خۆی وێنە بگرێت و ھەر جارە و یەکێک لە خێزانەکەی ئەکرد بە ئەکتەر و بەمانە دەستی پێکرد تا توانی خۆی ئامادە بکات بۆ بەرھەمھێنانی فیلم و وەک خۆی ئەڵێت من ھاتوومەتە دنیاوە بۆی خەون و خەیاڵەکانم و ئەو چیرۆکانەی لە ژیانم ڕوویانداوە و ڕوو ئەدەن و ئەو خولیا خەیاڵانەی کە ئەمەوێت ئەنجامی بدەم یاخود بیبینم، بکەم بە فیلم. لازیۆ دەڵێت تەنھا سەپۆرتێکی ھەبێت ھەتا ئەو کاتەی لە ژیان ئەبێت فیلم دروست ئەکات و ھەوڵی ئەوە ئەدات کە بە ستایڵی خۆی بناسرێت و زیاتر ئارەزووی دەرھێنانی فیلم لە ژانری ترسناک و تاوان و ئاکشن و نھێنیە!
لازیۆ کاری نوسین و دەرهێنانی بۆ پێنج کورتە فیلم کردووە، دیارترینیان (دنیای تاریکی) لە ژانری ترسناک و نھێنی و تاوانە و بە ڕۆڵبینینی ئەکتەری کورد (حەمە عەلی خان) و لە فێستیڤاڵێکی وڵاتی ئیسپانیا و ھندستان توانی ببێتە براوەی خەڵات.
هەروەها فیلمی (ھەڵۆ) باس لە جەنگێک دەکات لە ساڵی ٢٠٢٢ ڕووئەدات و لەم جەنگەدا شەڕڤانێک ڕۆڵدەگێڕێت بە ناوی ھەڵۆ.
دواترین کاری کە لە مانگی ٢٠٢٠/٨ بەرھەمی ھێنا کورتە فیلمی (ڕابڕدوو) بوو کە لە زاری خۆیەوە دەڵێت ئەمە ئەم کارەیە کە قورسترین ناڕەحەتیم بەسەردا ھات
تا بەرھەمم ھێنا و تا کۆتایی تەمەنیشم شانازی بەم کارەوە دەکەم، چیرۆکی فیلمەکە باس لە سێ ھاوڕێ دەکات کە ھانی ھاوڕێیەکیان ئەدەن کاری خراپ بکات و ھەوڵبەن بۆ بڕینی بانکێک و لە دوای ئەمەش چەندین ڕووداوی نەخوازراو و نھێنی ڕوو ئەدات، ئەم کورتە فیلمە لە ئێستادا لە گەورەترین فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی وڵاتی ئیسپانیا پاڵێوراوە بۆ چوار خەڵات لەوانەش
خەڵاتی (باشترین فیلم، باشترین دەرھێنەر، باشترین سینەماتۆگرافی، باشترین مۆنتاژ) و بڕیارە دواتر بەشداری چەندین فێستیڤاڵی تر بکات.