دەرهێنەر (هاوڕێ مستەفا حەمە حسێن)، لەدایک بووی ساڵانی حەفتاکانە، سەرەتای کاری هونەری لەگەڵ تیپی مۆسیقای منداڵانی سلێمانی لەگەڵ مامۆستا دلێر ئیبراهیم وەک کۆرس دەست پێ کردووە.
- ساڵی ١٩٨٣ لەگەڵ مامۆستا ڕزگار کەریم دەستی کردووە بە کاری شانۆیی و لە شانۆیی منداڵە بچکۆلەکە و گەشتی چارەنوس بەشداربووە.
- ساڵی ١٩٨٦ لەگەڵ شەهید (ئەریوان)ی خاڵۆزای لە شانۆیی پەتا سپیکە وەک ئەکتەر بەشداربووە.
- ساڵی ١٩٩١ دوای ڕاپەڕین لە دەستەی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان بووە لەگەڵ (هاوار)ی برایی و کاک دانا سالار و فەرەیدون محمد بەشی دۆبلاجی کوردییان دروست کردووە کە ئەو تەلەفزیۆنە وەک خوێندنگەیەکی هونەری بووە بۆ دەرهێنەر.
- لە دوای ساڵی ١٩٩٢ بەشداری دروست کردنی فیلمی کردووە وەک ستافی پشت کامێرا، لەگەڵ زۆر لە دەرهێنەرەکان، وەک (کامەران ڕەئوف و ئاراس ڕەشید و مامۆستا جەلیل زەنگەنە) وەک مۆنتاجی دەنگ و سپێشەڵ ئیفێکت و مۆنتاجی وێنە و وێنەگرتن بەردەوام بووە و زیاتر لە (٣٠) فیلمی ڤیدیۆیی لە پرۆدەکشن و پۆست پرۆدەکشن کاری کردووە.
- ساڵی ١٩٩٩ نوسین و دەرهێنانی بۆ کورتە فیلمی (نامۆ) کردووە، کە لە یەکەم فێستیڤاڵی کورتە فیلم لە سلێمانی چوار خەڵاتی بە دەستهێناوە.
- ساڵی ٢٠٠٠ کاری دەرهێنانی کورتە فیلمی (کۆتاییەکان) کردووە، لە دووەم فێستیڤاڵی کورتە فیلم لە سلێمانی حەوت خەڵات و لە ئیتاڵیاش خەڵاتی باشترین فیلمی بەدەستهێناوە.
- ساڵی ٢٠٠١ کاری دەرهێنانی بۆ فیلمی کۆمیدی (کڵۆڵەکان) کردووە.
- ساڵی ٢٠٠٢ نوسین و دەرهێنانی بۆ فیلمی (گێژاو) کردووە.
- ساڵی ٢٠٠٥ نوسین و دەرهێنانی بۆ زنجیرە درامای (گەڕان بە دوای سێبەرەکان) کردووە.
- ساڵی ٢٠٠٧ کاری دەرهێنانی بۆ زنجیرە درامای کۆمیدی (فەنتەڵۆس) کردووە.
- ساڵی ٢٠١٢ نوسین و دەرهێنانی بۆ فیلمی سینەمایی (تارمایی جەنگی پێشوو) کردووە.
- ساڵی ٢٠١٣ کاری دەرهێنانی زنجیرە درامای کۆمیدی (کاریکارتۆن) کردووە.
- ساڵی ٢٠١٥ نوسین و دەرهێنانی بۆ زنجیرە درامای کۆمیدی (بنی هەمانە) کردووە.