ڕێکەوت حمە تۆفێق

ژیاننامە

     دەرهێنەر (ڕێکەوت حەمە تۆفیق) لە ساڵی ١٩٨٢ لە دایکبووە، ساڵی ٢٠٠٤ بەشی شانۆی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی تەواو کردووە، وە ئەندامی کارای هەریەک لە سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان و کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی کورد و یەکێتی وێنەگرانی کوردستانە، وەک ئەکتەری شانۆ کاری هونەری کردووە و پاشان کاری دەرهێنانی بۆ چەندین شانۆگەری و کورتە فیلم و درامای تەلەفزیۆنی کردووە و بەرهەمەکانی لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان نمایش کراوە و خاوەنی چەندین خەڵاتە و لە ساڵی ٢٠١٥ خەڵاتی تایبەتی بەخششی هونەری لاوانی وەک فیلمسازێک لە لایەن وەزیری ڕۆشنبیری پێ بەخشراوە.

ئەو کارە هونەریانەی کە وەک ئەکتەر تیایدا بەشداربووە:

- وەک ئەکتەر بەشداری لە ١٨ شانۆیی کردووە لە سلێمانی و شارەکانی تری هەرێم و دەرەوەی هەرێم.

- وەک ئەکتەر بەشداری لە چوار درامای تەلەفزیۆنیدا کردووە.

- وەک ئەکتەر بەشداری لە هەردوو کورتە فیلمی (ڕابوون، ڕوباری بێدەنگ)دا کردووە و لە یەکەمین فێستڤاڵی کورتە فیلم لە لەندەن نمایش کراوە.

ئەو کارانەی کە وەک دەرهێنەر کاری تیادا کردووە:
- کاری یاریدەدەری شانۆی بۆ پێنج شانۆیی کردووە.
- کاری دەرهێنانی بۆ سێ شانۆیی مناڵان کردووە.
- کاری یاریدەدەری دەرهێنەری بۆ سێ کورتە فیلم کردووە.

- کاری یاریدەدەری دەرهێنانی لە درامایەکی تەلەفزیۆنیدا کردووە.

- کاری دەرهێنانی بۆ هەریەک لە کورتە فیلمەکانی (هەنار، ڕوخسار، ئەڵقە، چرکەسات) کردووە و لە ناوخۆ و لە دەرەوەی هەرێم لە فێستیڤاڵەکان بەشداریان پێ کراوە و چەند خەڵاتێکیان بەدەست هێناوە.
- کاری نووسین و دەرهێنانی بۆ فیلمێکی دۆکیۆمێنتاری کردووە تایبەت بە یۆبیلی زێڕینی کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی کورد.
 وە کاری وێنەگرتنی بۆ کورتە فیلمی (یادەوەری) کردووە و ساڵی ٢٠١٦ لە وڵاتی سوید نمایش کراوە.