تەها کەریمی

ژیاننامە

تەها کەریمی، سینەماکار و دەرهێنەری کورد لە ساڵی ١٩٧٨ لە شاری بانە لەدایک بووە، بەشی سینەما و شانۆی لە زانکۆی تاران تەواو کردووە.

لە ساڵی ١٩٩٧ یەكەمین كاری سینەمایی و دۆكیومنێتەری بەرهەمهێناوە، لە ساڵی (٢٠٠٤)وە لە هەرێمی كوردستان نیشتەجێ‌ بووە و چەند خەڵاتێكی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بەدەستهێناوە لە بواری دەرهێناندا.

بەرهەمەکانی پێکهاتبوون لە (نان و نه‌وت، سەمای مروارییەکان، زریان، سنووری ژین، کوێستانی سپی، من به‌كرێگیراوی‌سپیم، نەوت شێرپەنجەی شارەکەم و هەزار ویەک شەو) و چەندین بەرهەمی تر.

لە دیارترین ئەو خەڵاتانەی کە بە دەستی هێناون:
- خەڵاتی باشترین فیلمی درامی كورت بۆ فیلمی " كوێستانی سپی"، لە بیست و سێیەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی كورتی تاران.
- خەڵاتی باشترین فیلمی درامی بۆ "كوێستانی سپی " لە یەكەمین فێستیڤاڵی فیلمی هەولێر.
- خەڵاتی ڕێزلێنان لە یەكەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی جەیپور (هیندستان) بۆ "كوێستانی سپی".
- "نەوت، شێرپەنجەی شارەكەمان " خەڵاتی تایبەتی تەلەفیزیۆنی ئیدرلی ڕۆمانی وەرگرتووە، خەڵاتی دووەمین فێستیڤاڵی ڕەشی (بەرلین‌)ی وەرگرتووە، هەروەها لە فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی ئەلجزیرە لە قەتەر و فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی كورتە فیلمی تاران نمایش كراوە.
- فیلمی سینەمایی "كوێستانی قەندیل" بەشداری ١٣ فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی كردووە و خەڵاتی باشترین سیناریۆی شانزەیەمین فێستیڤاڵی فیلمی ئۆرێنسەی ئیسپانیا و خەڵاتی باشترین فیلمی دیجیتاڵی هیندستانی وەرگرتووە.

تەها کەریمی تەنیا ٣٥ ساڵ ژیا، بەڵام لەو ماوە کورتەی تەمەنیدا کۆمەڵێک فیلمی سینەمایی بەرهەمهێنا و سینەمای کوردی گەیاندە چەندین فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی، کەریمی لە کاتژمێر ٨ی شەوی ٢٠١٣/٥/٢٩ بە ڕووداوی هاتوچۆ لە شاقامی ئیبراهیم پاشای شاری سلێمانی کۆچی دوایی کردوو و بۆ ڕۆژی دواتر و لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی سینەماکاران و هونەرمەندان و کەسوکاری تەرمەکەی گەڕێندرایەوە شاری بانەی ڕۆژهەڵات و لەوێ بە خاک سپێردرا.

لە دوای خۆی کارێکی دۆکیۆمێنتاری بە ناوی "دەستنوسەکانمان" کە لە قۆناغی تەواوبووندا بوو بەجێهێشت.