یه‌كه‌م گرته‌ی درامای كرێچیه‌كان تۆماركرا
2063 جار بینراوە
یه‌كه‌م گرته‌ی درامای كرێچیه‌كان تۆماركرا
ئێواره‌ی ڕۆژی ٢٠٢٠/٧/١٣ له مه‌راسیمێكدا به ئاماده‌بونی د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی و ژماره‌یه‌كی زۆر له هونه‌رمه‌ندان، یه‌كه‌م گرته‌ی درامای (كرێچییه‌كان) له شاری سلێمانی تۆماركرا.
درامای كرێچیه‌كان به‌رهه‌می وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و له‌لایه‌ن كۆمپانیای مه‌ستی فیلمه‌وه كاره‌كانی جێبه‌جێده‌كرێت.
ئه‌م درامایه نوسین و سیناریۆی (شوعله شه‌ریعه‌تییه)ه‌و ده‌رهێنانی (د. غه‌سان عه‌بدوڵڵا) ده‌رهێنه‌ری سورییه‌وه.
له‌سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌دا، فوئاد جه‌لال به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای مه‌ستی فیلم وێڕایی به‌خێرهاتنی پارێزگار و ته‌واوی هونه‌رمه‌ندان و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن باسی له‌وه‌كرد، له‌دوای دابڕانێكی زۆر یه‌كه‌م گرته‌ی ڤیدۆی درامای كرێچیه‌كان تۆمارده‌كه‌ین، كه ئه‌م پرۆژه‌یه له‌رێگه‌ی ته‌نده‌رینه‌وه توانیمان به‌ده‌ستیبهێنین، چونكه كۆمپانیای مه‌ستی فیلم كه‌مترین نرخی دیاریكردبو، بڕی تێچوی فیلمه‌كه، ٢٥١ ملیۆن و ٤٠٠ هه‌زار دیناری بۆ ته‌رخانكراوه، به‌ڵام به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، سێ جار ستافی دراماكه كۆكرایه‌وه و هه‌رجاره و بۆ ماوه‌ی دو مانگ و نه‌توانرا گرته‌كه تۆماربكرێت، هه‌رئه‌وه‌ش هۆكاربو كه پرۆژه‌كه له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام نه‌درێت.
هاوكات، هه‌ر له‌و مه‌راسیمه‌دا، د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی، پشتیوانی بۆ درامای كرێچیه‌كان دوپاتكرده‌وه و رایگه‌یاند، به‌ئه‌ركی خۆمانی ده‌زانین پشتیوانیان بین، هونه‌رمه‌ندان هاوشێوه‌ی كه‌رتی ته‌ندروستی و هێزه ئه‌منیه‌كان له‌كاركردن له‌دۆخی ئێستادا نه‌وه‌ستاوه، دۆخی حوكمڕانی و سیاسی و ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌جێی خۆیان نین، به‌ڵام ئه‌مانه نه‌بونه‌ته هۆكار بۆئه‌وه‌ی رێگری له‌به‌رهه‌مه هونه‌ریه‌كان بن.
وتیشی:" خۆمان به‌خۆشحاڵ ده‌زانین ده‌سته‌یه‌ك له‌هونه‌رمه‌ندان ئه‌ركی به‌رده‌وامیان گێڕاوه بۆ به‌رهه‌مهێنانی فیلم و دراما له‌شاری سلێمانی و رۆح ده‌كه‌ن به‌به‌ری تێكسته‌كاندا، كرێچیه‌كانیش كێشه‌یه‌كی به‌رده‌وامی نه‌ك كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به‌ڵكو سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگه‌كانه، نه‌ته‌وه‌كان له‌سه‌ر خاكی خۆیان له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌كتر قبوڵ ناكه‌ن، جارێكی دیكه له‌خاوه‌ن ماڵه‌وه ده‌بنه كرێچی".
پارێزگاری سلێمانی هیواشیخیواست، خراپی دۆخی سیاسی و نه‌بونی لێبورده‌یی و به‌یه‌كه‌وه هه‌ڵكردن و قبوڵكردنی جیاوازیه‌كان، له‌رێگه‌ی دراما و كاری هونه‌ریه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن.