close-icon

چوونەژوورەوە

ڕاگەیاندنی پڕۆژەی (کوردسینەما ئێکسکڵوسڤ) بۆ فیلم سازان

2539 جار بینراوە

ڕاگەیاندنی پڕۆژەیەکی نوێ و تایبەتی کوردسینەما ....

پڕۆژەی ( KurdCinema Exclusive ) نوێترین پڕۆژەی کوردسینەمایە بۆ خزمەت کردنی فیلمسازان و بەرهەمهێنەران و سینەمای کوردی.
کوردسینەما ئێکسکڵوسڤ چیە ؟
ئەم پڕۆژەیە بریتیە لە بڵاوکردنەوەی (وێنە و ڤیدیۆ و پۆستەر و ترایلەر و سێتی)ی فیلم، کورتە فیلم، زنجیرە یان هەر کارێکی سینەمای بە شێوەیەکی تایبەت و یەکەم پێگە لە کوردسینەماوە بڵاودەبێتەوە و فیلمسازان دەبنە خاوەنی ڕیکڵام و بڵاوکردنەوەی فیلمەکەیان بێ بەرامبەر و تەنها بە چەند مەرجێک کارەکەیان لەگەڵ دەکرێت. 

دوو جۆر ئۆفەرمان دەبێت، کە یەکێکیان ئاسایە و ئۆفەرەکەی دیکەیان VIP یە ...

ئۆفەری ئاسای:
وێنە و ڤیدیۆ و پۆستەر و ترایلەر و سێت و هەر ڕاگەیاندراوێکی بەرهەمەکەت بۆ بڵاودەکرێتەوە بە ڵۆگۆی کوردسینەما ئێکسکڵوسڤەوە لە پەیجی ئینستاگرام و فەیسبووک و وێبسایتی کوردسینەما و گروپی فەرمی کوردسینەما.
تەنها مەرجەکەشی ئەوەیە کە ئەو وێنەو ڤیدیۆیانەی بە کوردسینەما دەدرێت، هەر پێگەیەک ویستی هەمان وێنەو ڤیدیۆ بڵاوبکاتەوە دەبێت بە ڵۆگۆی کوردسینەما ئێکسکڵوسڤ بێت و هەمان وێنەو ڤیدیۆ بێت، ئەگەر بەوەش ڕازی نەبوون ویستیان بێ ڵۆگۆی کوردسینەما بێت، ئەوکاتە دەبێت سێ کاتژمێر دوای کوردسینەما پۆستی بکەن.

ئۆفەری VIP: 
ئەم ئۆفەرەیان کوردسینەما دەبێتە سپۆنسەری بەرهەمەکە، وێنە و ڤیدیۆ و پۆستەر و ترایلەر و سێت و هەر ڕاگەیاندراوێکی بەرهەمەکەت بۆ بڵاودەکرێتەوە بە ڵۆگۆی کوردسینەما ئێکسکڵوسڤەوە لە پەیجی ئینستاگرام و فەیسبووک و وێبسایتی کوردسینەما و کەناڵی یووتیوب و تێلەگرام و سناپچات و گروپی فەرمی کوردسینەما، وە کاتێک کە فیلمەکە لە سینەماکان پەخش کرا یان زنجیرەکە لە کەناڵێک پەخشکرا، فیلمساز دەبێتە خاوەنی ڕیکڵامی تایبەت لە لایەن کوردسینەماوە و پۆستەکەی بۆ سپۆنسەر دەکرێت، وە هەموو هەواڵێک و ڕووداوێک دەربارەی بەرهەمەکە پۆست دەکرێت، مەرجی ئەمەش تەنها دوو مەرجە، یەکەمیان کە (فیلم یان زنجیرە)کە ڵۆگۆی کوردسینەما بە پۆستەر و ترایلەر و ئەو جێگایەنەوە بێت کە سپۆنسەرەکانی تێدا دەبن و هەر پێگەیەک ویستی هەمان وێنەو ڤیدیۆ بڵاوبکاتەوە دەبێت بە ڵۆگۆی کوردسینەما ئێکسکڵوسڤ بێت و هەمان وێنەو ڤیدیۆ بێت، ئەگەر بەوەش ڕازی نەبوون ویستیان بێ ڵۆگۆی کوردسینەما بێت، ئەوکاتە دەبێت سێ کاتژمێر دوای کوردسینەما پۆستی بکەن.

بۆ بەدەستهێنانی ئەم ئۆفەرانە پەیوەندیمان پێوە بکەن لە ڕێگەی پەیجەوە یان ئیمەیڵ.
[email protected]

چەند نموونەیەک