close-icon

چوونەژوورەوە

ئیستەر ئێگێک دەربارەی وەرزی چوارەم و کۆتای زنجیرەی 13Reasons Why

2057 جار بینراوە

ئیستەر ئێگێک دەربارەی زنجیرەی 13Reasons Why.
نووسینی بابەت: ژیار هەندرێن

دوای ئەوەی وەرزی چوارەم و کۆتای زنجیرەی 13Reasons Why'م تەواو کرد پێموابێت ئیستەر ئێگێکم دۆزیوەتەوە کە جارێ کەس پێی نەزانیوە!

ئەتوانیت خوێنەر بیت بێ سپۆیڵە.
سەرەتا بۆ ئەوانەی نازانن ئیستەر ئێگ واتا شتێکی شاراوە کە کە مەبەستێکی لە پشتەو پێویستە زر وردبی بۆ دۆزینەوەی.

ئیستەر ئێگەکەی من ئەوەیە کە هەر جارێک لە وەرزی چوارەم و کۆتای زنجیرەی 13RW ناوی کارەکتەری (هانا بەیکەر) هاتبێت من لە بەشی نۆت نووسیومە، لە کۆتایدا کە هەموویم کۆ کردەوە کردیە ١٣ جار، واتا ١٣ جار ناوی هانا بەیکەر هاتووە.
ژمارە ١٣ش ژمارەی کاسێتەکانی هانایەو تایتڵی زنجیرەو کتێبەکەشە.
ئەگەر ئەم ئیستەر ئێگە ڕاست بێت و دەرهێنەر بە ئەنقەست وای دانابێ، شتێکی زۆر جوان و تایبەتە.

ناوی هانا بە پێی ئەڵقەکان:
٣ جار لە ئەڵقەی یەکەم.
١ جار لە ئەڵقەی سێیەم.
١ جار لە ئەڵقەی چوارەم.
١ جار لە ئەڵقەی نۆیەم.
٧ جار لە ئەڵقەی دەیەم.