close-icon

چوونەژوورەوە

فیلمە براوەکانی یەکەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کۆ ڕاگەیەندرا

2555 جار بینراوە

     لە ئێوارەی ٢٠٢٠/٦/٣ لە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ فیلمە براوەکانی یەکەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کۆ - ئۆنلاین لە لایەن لیژنەی داوەرانەوە ڕاگەیەندرا.

     عەدنان عوسمان سەرۆکی لیژنەی داوەران ڕایگەیاند کە ٢١ فیلمی فیکشن و دۆکیۆمێنتاریان بە دەست گەیشتووە و دوای گفتوگۆیەکی چڕ لە لایەن لیژنەکەوە کە پێکهاتبوون لە سینەماکار (عەدنان عوسمان شاناز) سەرۆکی لیژنە و خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە دەرهێنانی سینەمایی، هەروەها سینەماکار (ئیبراهیم ڕەمەزان) ئەندامی لیژنە و خاوەنی بڕوانامەی ماستەر لە سینەما، سینەماکار (جاسۆ ئۆسمانۆڤ) ئەندامی لیژنە و خاوەن بڕوانامەی دکتۆرا لە سیناریۆ و نوسین، ١٤ خەڵاتیان دابەش کردووە، سێ خەڵات بۆ فیلمی دۆکیۆمێنتاری و یانزە خەڵات بۆ فیلمی فیکشن.

خەڵاتەکانی یەکەمین خولی فیلمی فێستیڤاڵی فیلمی کۆ - ئۆنلاین (دۆکیۆمێنتاری): 

     - خەڵاتی یەکەمی فیلمی دۆکیۆمێنتاری بۆ فیلمی (Love Solitude) لە دەرهێنانی سەردار ستار.

     - خەڵاتی دووەمی فیلمی دۆکیۆمێنتاری بۆ فیلمی (13May) لە دەرهێنانی تاریق تۆفیق.

     - خەڵاتی سێیەمی فیلمی دۆکیۆمێنتاری بۆ فیلمی (1in 182000) لە دەرهێنانی کۆسرەت بورهان.

خەڵاتەکانی یەکەمین خولی فیلمی فێستیڤاڵی فیلمی کۆ - ئۆنلاین (فیکشن): 

     - خەڵاتی باشترین فیلم بۆ کورتە فیلمی (19) لە دەرهێنانی ئادەم ئەیام.

     - خەڵاتی باشترین دەرهێنان بۆ کورتە فیلمی (I Will Wait) لە دەرهێنانی محمد شێروانی.

     - خەڵاتی باشترین سیناریۆ بۆ کورتە فیلمی (Your Opinion) لە دەرهێنانی سیما ڕێبوار.

     - خەڵاتی باشترین سینەماتۆگراف بۆ کورتە فیلمی (19) لە دەرهێنانی ئادەم ئایەم.

     - خەڵاتی باشترین مۆنتاژ بۆ کورتە فیلمی (Best Short Film Award) لە دەرهێنانی واحید کفری.

     - خەڵاتی باشترین ماکیاژ بۆ کورتە فیلمی (Hayat) لە دەرهێنانی کاردینا هێمن.

     - خەڵاتی باشترین دیزاینی دیکۆر بۆ کورتە فیلمی (The Curse) لە دەرهێنانی دلاوەر نوری.

     - خەڵاتی باشترین دەنگ بۆ کورتە فیلمی (I Will Wait) لە دەرهێنانی محمد شێروانی.

     - خەڵاتی باشترین ئەکتەری سەرەکی کچ بۆ (کاردینا هێمن) لە کورتە فیلمی (Hayat) دەرهێنانی کاردینا هێمن.

     - خەڵاتی باشترین ئەکتەری کچ لە ڕۆڵی دووەم بۆ (ڕێزە محمد) لە کورتە فیلمی (I Will Wait) دەرهێنانی محمد شێروانی.

     - خەڵاتی باشترین ئەکتەری کوڕ بۆ (سەربەست ئەحمەد) لە کورتە فیلمی (Best Short Film Award) دەرهێنانی واحید کفری.