٨ هەواڵ دەربارەی وەرزی چوارەمی زنجیرەی Elite
4492 جار بینراوە
هەواڵەکان دەربارەی وەرزی چوارەمی زنجیرەی Elite .
• کارەکتەرەکانی ( لو، کارلا، پۆڵۆ، نادیە، ڤالێریۆ ) ڕۆڵەکەیان کۆتای پێهات و لە وەرزی چوار بەژدار نابن.
• کارەکتەرەکانی ( سامو، گوزمان، ئاندێر، عومەر، ڕێبێکا، کایتانە ) کارەکتەری سەرەکی وەرزی چوارەم ئەبن.
• ئەکتەری نوێ زیاد ئەکرێت بۆ وەرزی چوارەم.
• کارەکانی وەرزی چوارەم دەستی پێکردووە و کاستی زنجیرەکە سیناریۆکەیان پێ گەیشتووە.
• ئەکتەرەکان وەک خۆیان ڕایانگەیاند سیناریۆی وەرزی چوارەم زۆر جیاوازەو شتی نوێی تێدایە و فانەکان بە دڵیان ئەبێت.
• کاتی وێنەگرتن دیاری نەکراوە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، هەر کاتێک کۆرۆنا کۆتای هات وێنەگرتن دەست پێ دەکات.
• بەرواری پەخشکردنی بە فەرمی دیاری نەکراوە، بەڵام بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە بەهاری ٢٠٢١ پەخش دەکرێت.
• وەرزی پێنجەمی زنجیرەکەش بەرهەم دەهێنرێت.
نووسینی بابەت: ژیار هەندرێن