close-icon

چوونەژوورەوە

ئامادەکاریەکان بۆ (ڕۆمانزۆ) دەستی پێکرد

3468 جار بینراوە

     فیلمی درێژی (ڕۆمانزۆ) کە بە واتای ڕۆمان دێت، کاری نوسین و دەرهێنانی لە لایەن (ڕێمان ڕەنج) بۆ ئەکرێت.
ڕێمان ڕەنج تایبەت بە (کوردسینەما)ی ڕاگەیاند لە ئێستادا سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ فیلمی (ڕۆمانزۆ) کە فیلمێکی درێژە و لە ژانری تاوان و چیرۆکی هەستبزوێنە، وە چەندین ئەکتەری دیار ڕۆڵی تیادا ئەگێرێت و لە ماوەی داهاتوودا دەست بە وێنەگرتنی ئەکرێت.
     شایەنی باسکردنە کە دەرهێنەر پێشتر کاری دەرهێنانی بۆ فیلمی (دۆش) کردووە و کە هەریەک لە بەڕێزان (هەردی سەلامی ، گۆران ساڵح ، گۆڤار ئەنوەر ، دلێر تێلی) تیایدا بەشداربوون و بڕیارە فیلمەکە بەشداری فێستیڤاڵە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەکان بکات.