close-icon

چوونەژوورەوە

چۆن بزانین ئەو فیلمەی کە سەیری دەکەین بۆ چ تەمەنێک گونجاوە؟

4747 جار بینراوە

نووسینی بابەت: زیرەک عەبدالقادر


زۆرینەمان دەزانین کە فیلم و زنجیرەکان بە ڕێژیەکەی زۆر تەمەنەکەشیان دیاری کراوە بەڵام زۆر کەس نازانن چۆن بزانن بۆ چ تەمەنێک دەبێت و ئایە ئەو فیلمەی یان ئەو زنجیرەی سەیری دەکا بۆ ئەوە دەگونجێ لەگەڵ خێزانەکەی سەیری بکا یان نا؟ وە ھەندێک جار تووشی کێشە دەبینەوە کاتێک کە لەگەڵ کەسێکی بچووکی خێزانەکەمان بینەری فیلمێک دەبین پڕە لە کووشتن و کوشتاری و بەمەش کاریگەری خراپی لەسەر جێ دەھێڵێت. لەم پۆستە ھەول ئەدەم بە وردی بۆتانی ڕوون بکەمەوە و ئەوانەی نایزانن ئەوە ئاشنای ببن.

سەرەتا دەبێ ئەوە بزانین کە ٥ جۆر ڕێژەی تەمەنی دیاری کراو ھەیە
ئەوانیش: «G/PG/PG-13/NC-17/R»

‏١- G واتا «General-گشتی» ئەم جۆرەیان بۆ ھەموو تەمەنێک ڕێگە پێدراوە ھەم لە ڕووی دیمەن ھەم لە ڕووی چیرۆک و ھەم لە ڕووی قسەکانیانەوە ھیچ کاریگەریەکی خراپ لەسەر منداڵ جێ ناھێڵێت و بە ئاسوودەیی دەتوانن بینەری بن.

‏٢-PG واتا «parental guidance-ئامۆژگاری کرد لەلایەن دایک و باوکەوە» واتا ئەم جۆرە فیلمە دایک و باوک دەبێ ئامۆژگاری منداڵەکەیان بکەن کە لەوانەیە باش نەبێت بۆ ئەو تەمەنەی ئەوان.

‏٣- PG-13 ئەمەشیان ھەر وەک ئەوەی سەرەوەیە بەڵام جیاوازەیەکە ئەوەیە کە دەبێ دایک و باوک منداڵەکەی لەوە ئاگادار بکاتەوە کە ئەو فیلمە بۆ تەمەنی خوار ١٣ ساڵ بە ھیچ جۆرێک گونجاو نییە و دایک و باوکیان بەرپرسن لەوەی ڕێگە بەوە دەدەن منداڵەکەی سەیری بکا یان نا. واتا بریار لە دەستی خۆیانە.

‏٤-NC-17 واتا «No children-بۆ منداڵی خوار ١٧ ساڵ نابێت». ئەم جۆرەیان بۆ تەمەنی ١٧ ساڵ و سەرو ١٧ ساڵ گونجاوە بەھۆی بوونی دیمەنی توندووتیژی و ترسناک و سێکسی

‏٥-R واتا «Restricted-سنووردار کراو» ئەم جۆرەیان نابێ تەمەنی خوار ھەژدە ساڵ سەیری بکات و بە ھیچ جۆرێک بۆی گونجاو نییە، لەگەڵ ئەوەی سەرەوە ھەمان ئامانجیان ھەیە و دەیانەوێ خوار ١٧ ساڵان دوور بخەنەوە لە دیمەنی توندووتیژی و بینینی دیمەنی سێکسی و ترسناک، بەم ھۆیەش پێیان باشترە کە کەسێکی لەخۆیان زۆر گەورەتر لەگەڵیان بینەری فیلمەکە ببێت.
-
چوار جۆری تر ھەیە کە زۆرجار زۆربەمان دەخاتە گومانەوە ئاخۆ بە تەنھا سەیری بکەین لەبەر دیمەنی نەشیاو یان دەتوانین لەگەڵ ھەر کەسێک بێت سەیری بکەین، ئەوانیش:«UR-underrated و NR-not rated و approved و Disapproved» دوو دانەکەی سەروە ھیچ تەمەنێکیان بۆ دیاری نەکراوە ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی لیژنەی «*MPAA» ھیچ ڕەیتینێکی بۆ دانەناوە یان ئەوەتا ھێشتا فیلمەکە نەگەشتۆتە دەستیان.
وە «approved و Disapproved» واتا ئەم لیژنەیە قبوڵی کردووە کە فیلمەکە بێ ڕەوشتی تێدا نییە یان ئەوەتا بزوونتنەوەکە قبوڵی نەکردووە بەھۆی بوونی دیمەنی بێ ڕەوشتانە و نا ئەخلاقی.

بۆیە ئێمەش وەک پەبڵیشەرەکانی کوردسینەما کە بەر پرسین لە بڵاو کردنەوەی فیلمەکان کاتێک تووشی ئەمانە دەبینەوە ھەموومان قسە لەسەر ئەو بابەتە دەکەین و سەیری ژانەر و چیرۆکی فیلمەکە دەکەین، بەپێی ھەڵسەنگاندنی خۆمان ڕێژەکەی دیاری دەکەین کە بۆ چ تەمەنێک گونجاوە.
-
لیژنەی «MPAA» لیژنەیەکی ئەمێریکیە کە تەمەنی دیاری کراو بۆ فیلمەکان دادەنێت و ٩٨ ساڵ پێش ئێستا ئەو لیژنەیە دروست کراوە، لەلایەن «وڵ ھایس» دۆزراوەتەوە و لە ئێستاشدا سەرۆکی لیژنەکە ناوی چارلێس ڕیڤکین'ە.
لیژنەکە پێک دێت لە چەند ئەندامێک، ئەوانیش: «Netflix-universal pictures-paramount pictures-walt disney studios-Sony pictures-Warner Bros».