close-icon

چوونەژوورەوە

زانیاری دەربارەی کاست و چیرۆکی فیلمی Dune

6705 جار بینراوە

نووسینی بابەت: حەمە ڕزگار

دەرهێنەری فیلمی Dune دێنیس ڤیلنیۆڤ ڕایگەیاند کە فیلمەکە دوو بەش ئەبێت و چیرۆکی فیلمەکە بە دوو فیلم تەواو ئەکرێت لەبەرئەوەی چیرۆکی فیلمەکە ئەوەندە قوڵ ئاڵۆزە بە یەک فیلم کاتی تەواوت نابێت هەموو چیرۆکەکە بێ کەم و کوڕی بگێڕیتەوە...

چیرۆکی فیلمەکە لە کتێبێکەوە وەرگیراوە لەلایەن فڕانک هێربرت نوسراوە کە لە ساڵی 1965 بڵاو بۆتەوە ، باس لە داهاتوویەکی دوور ئەکات کاتێک چەندین هەسارە کە مەرجی نیشتەجێبوونی هەیە پەیدابوون و هەریەکەو کۆمەڵگایەکی خۆی هەیە و بنەماڵەیەک حوکمی ئەکات...

کارئەکتەری سەرەکی گەنجێکە بە ناوی (پۆڵ ئاترێدیس) لە لایەن ئەکتەر (تێمۆثی چەلامێت) ڕۆڵەکەی دەبینرێت کە خێزانەکەی ئەرکی حوکم کردنی هەسارەیەکی پێ دەدرێت بە ناوی (ئارێکیس) ،هەسارەکە وەک بیابانێکی بێسوود وایە تاکە سوودی هەسارەکە هەبوونی دەرمانێکە بە ناوی (مەلەنگ) کە سوودی ئەم دەرمانە درێژ کردنەوەی ژیانە و هێزی کەسی زیاتر دەکات و یارمەتی سوڕانەوە دەدات لە بۆشایی ئاسماندا..

لە فیلمەکەدا دەبینین پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا و بیر و ڕای سیاسی جیاواز و کۆیلایەتی و جەنگ و داگیرکاری بۆ هەسارەی(ئارێکیس) لە پێناوی بە دەستهێنانی دەرمانی(مەلەنگ)..

فیلمەکە کاستێکی سەرنجڕاکێش و گەورەی هەیە لەوانە ئەکتەری لاو تێمۆثی چەلامێت و خاڤیەر باردیم و جۆش بڕۆڵین و ئۆسکار ئایزک و جەیسن مەمۆوا و زێندیا چەندین ئەکتەری تری بەناوبانگ و لێهاتوو..
هەروەها فیلمەکە لە دەرهێنانی دێنیس ڤیلنیۆڤە کە کاری دەرهێنانی بۆ فیلمەکانی Blade Runner و Arrivel کردووە و فیلمەکە چاوەڕوانی سەرکەوتونی گەورەی لێ ئەکرێت و تا ئێستا وا دانراوە لە کۆتاییەکانی ئەمساڵ نماییش بکرێت..