close-icon

چوونەژوورەوە

ژیان و بەرهەمی ئالپاچینۆ

1504 جار بینراوە

وەرگێڕان و ئامادەکردن: شڤان نەوزاد

 

ناو: ئەلفرێد جیمس پاچینۆ
لەدایکبوی: (۲٥ ــ ٤ ــ ۱۹٤۰)
ڕەگەز: ئەمریکی بەڕەچەڵەک ئیتالی
شوێنی لەدایکبوونی: ئەمریکا باکوری هێرلم نیۆڕک
ئایین: مەسیحی کاسۆلیکی
پیشە: ئەکتەر و دەرهێنەر.
باوکی: ساڵ پاچینۆ لە دایکبوی شاری سان فراتیلۆ لە ئیتاڵیا(۱۹۲۲ ـــ ۲۰۰٥)
دایکی: ڕۆز جیرارد(۱۹۱۹ ـــ ۱۹٦۲)بەهۆی شێرپەنجەی خوێنەوە کۆچی دوای کرد

سەرەتاکانی ژیانی ئالپاچینۆ
دوای ئەوەی ماڵباتی ئەلپاچینۆ لە ئیتاڵیا (سقڵیه)وە، وەک کۆچبەر ڕودەکەنە ئەمریکا و پاش (۲ ساڵ) لەتەمەنی ئەلپاچینۆ دایک و باوکی لێکجیادەبنەوە و باوکی ڕودەکاتە (کۆڤینا لە کالیفۆرنیا)، بۆ کاری شاگردی چێشتخانە و فرۆشیاری. دایکی، کوڕەکە هەڵدەگرێتەوە و لای خۆی و ماڵە باوانی (واتە داپیرەی ئەلپاچینۆ) لە دایکەوە دەیگرنە خۆی لە شاری(برۆنکس)، ئەگەرچی ئاڵپاچینۆ منداڵییەکی سەخت و ناجۆر ژیاوە، ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی لەتەمەنی (۹) ساڵی فێری جگەرە کێشان و لەتەمەنی (۱۳) ئالودەی کحول ببێت.
ئەگەرچی کەسایەتییەکی شەرمنی هەبوە بەڵام ئەمە نەبوتە ڕێگر لەبەردەم خەونی نواندن، تەنانەت لە تەمەنی نەوجەوانیدا نازناوی (سۆنی یاخود ئەکتەر)ـی لێدەنێن. هەڵبەت یەکێک لە خەونەکانی دیکەی ئەوەیە ببوایەتە یاریزانی بەیسبۆڵ، چونکە ماوەیەک سەرقاڵی ئەم یارییە بوە.
هەڵبەت دەسپێکی کاری نواندنی لە تەمەنی نەوجەوانیدا دەردەکەوێت، لەنێوان هاوڕێکانی لە قوتابخانە، وە پاشان بۆ ستەیجی شانۆ و پاشان بۆ شاشەی سینەما.
ژیانی ئەکادیمی قوتابخانەی ئەلپاچینۆ، یەکێکە لە شکستە سەرەتاییەکانی ئەوقۆناخەی کاتێک کە ڕوودەکاتە قوتابخانەی ناوەندی (هێرمان ڕێد جۆنیۆر)ی بۆ نواندن، بەڵام مەخابن قوتابیەکی زۆر لاواز دەبێت و لەتەواوی وانەکان دەکەوێت؛ ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی لەتەمەنی (۱۷) ساڵی بەیەکجاری واز لە قوتابخانە بهێنێت.
پاش وازهێنانی لە خوێندن وەک تازەپێگەیشتوانی ئەو سەردەمە، کۆمەلێک کاری دەکات: وەک دەرگاوانی پاس و...هتد
پاشان لە تەمەنی (۱۹) ساڵی، پێش ئەوەی ڕووبکەنە شاری گرینیج ساڵ ی(۱۹٥۹) هەر لە شاری برۆنکس دەستدەکات بە خوێندنی شانۆ لە ستۆدیۆی (هێربەرت بیرگۆڤ). لەساڵی (۱۹٦۳) لەشانۆیی (Hello out there) لەنوسینی ولیام سارۆیان بەژداری دەکات، پاشان دوای ماندوبونێکی زۆر بڕوانامەی بەشداریکردن لە (ستۆدیۆی هونەرمەندان) پێدەبەخشریت ساڵی (۱۹٦٦).

ژیانی خێزانی:
ئالپاچینۆ هەرگیز ژنی نەهێناوە و بە فەرمی هاوسەرگیری نەکردووە، بەڵام ئەمە نەبۆتە بەردەم پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ ئافرەتان، خاوەنی (دوو کوڕ و کچێکە) لە دوو ئافرەت، کچە گەورەکەی لەدایکبووی (۱۹٨۹ــ وەک باوکی دەرهێنەر و سیناریست و بەرهەمهێنەری فیلمە). ناوی(جولی ماری) لە ئافرەتێک کە کاتی خۆی مامۆستای مەشقی نواندنی خۆی بوو بەناوی (جین تیرانت)، بەڵام کوڕ و کچەکەی دیکەی دوانەن و لەساڵی (۲۰۰۱) لەدایک بوون بە ناوەکانی (ئۆلیڤیا رۆز و ئەنتۆن جیمس) لە ئافرەتێک بەناوی (بیفرلی دانجیلۆ) لە ساڵی (۲۰۰۳) لێکجودابوونەوە. دواهەمین ئافرەتیش بۆ ماوەی یانزە ساڵ لەگەڵ ئەلپاچینۆ مایەوە (لوسیلان سۆلا) 

دەرکەوتنی هونەری:
ئەگەرچی یەکەمین دەرکەوتنی دەگەرێتەوە بۆ ساڵی (۱۹٦۹ واتە لەتەمەنی ۲۹ )ساڵی، لە ڕۆڵێکی مامناوەند لە فیلمێک بەناوی (من ناتالی)، بەڵام یەکەمین کاری نواندنی سینەمایی ئالپاچینۆ ڕۆڵگێرانی وەک پیاوێکی ئالودەبوی هیرۆین وەک ڕۆڵی سەرەکی لەفیلمێک بەناوی (The panic in needle park) ساڵی (۱۹۷۱). ئەمەش وایکرد سەرنجی دەرهێنەری مەزن فرانسس فۆرد کۆپۆلا ڕابکێشێت بۆ بەژداریکردنی لە هەرسێ بەشی فیلمی (Godfather) بەڕۆڵی مایکل کۆرلێۆن لەنوسینی ماریۆ بوزۆ، پاشان دەرکەوتنە قەشەنگە یەک لەدوای یەکەکانی بۆنمونە لە ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمی (scarerrow ــ ۱۹۷۳)، پاشان ڕۆڵی سەرەکی لەفیلمی(serpico ـــ ۱۹۷٤).

خەڵاتەکان:

٭ خەڵاتی ئۆسکار و گۆڵدن گلۆب بۆ فیلمی(scent of a woman ـــ بۆنی ئافرەت) ۱۹۹۳

٭ خەڵاتی کیندی بۆ کلتور ۲۰۱٦ ٭ گۆڵدن گلۆب و خەڵاتی ئیمی برایم تایم بۆ باشترین ئەکتەر لەفیلمی (تۆ جاک ناناسیت ـــ ۲۰۱۱)

٭ خەڵاتی گۆڵدن گلۆب و خەڵاتی ئیمی باریم تایم بۆ زنجیرەفیلمی (فریشتەیەک لە ئەمریکا ــ ۲۰۰٤)

٭ خەڵاتی ئیمی ۲۰۰٤ ٭ خەڵاتی سیسیل بی دۆمیل ۲۰۰۱ ٭ خەڵاتی ئەنجومەنی دەرهێنەرانی فیلم بۆ دەرهێنانی باشترین فیلمی بەڵگەنامەیی بۆ فیلمی(looking for richard ـــ ۱۹۹۷)

٭ خەڵاتی دۆنۆستیا ۱۹۹٦ ٭ خەڵاتی شێری ئاڵتونی ۱۹۹٤

٭ خەڵاتی تۆنی بۆ باشترین ئەکتەری شانۆیی لەشانۆی(Basic traning of pavlo hummel ــ ۱۹۷۷)

٭ خەڵاتی بافتا بۆ باشترین ئەکتەری سەرەکی بۆفیلمی (Godfather) بەشی دوەم ــ ۱۹۷٦

٭ خەڵاتی ئەکادیمیای بەریتانی بۆ هونەری فیلم و تەلەفزیۆن ـــ ۱۹۷٦

٭ خەڵاتی گۆڵدن گلۆب بۆ باشترین ئەکتەر لەفیلمی(serpico ـــ ۱۹۷٤)

٭ خەڵاتی ئەنجومەنی نیشتیمانی بۆ هەڵسەنگاندنی باشترین ئاکتەر ـــ ۱۹۷٤

٭ خەڵاتی شانۆی جیهانی ـــ ۱۹٦۹

٭ خەڵاتی تۆنی بۆباشترین ئاکتەری شانۆی لەشانۆیی(tiger wear a necktie ــ ۱۹٦۹) لەگەڵ چەندین خەڵاتی دیکە.