close-icon

چوونەژوورەوە

نوسراوێک دەربارەی فیلمی The Platform

8926 جار بینراوە

نوسەری بابەت: نەبەرد ئەرسەلان

بۆ ئەوانەی فیلمەکەیان نەبینیوە ئاگادار بن سپۆیڵە!!

بەشی یەکەمی بابەتەکە
ئامادەیی ئەوەت تێدایە بۆ وازهێنان لە جگەرە کێشان بڕۆیتە زیندان و پاشماوەی خۆراکی کەسانی دیکە بخۆیت کە لە ئاستی نهۆمی سەرەوەن ! تازە ئەگەر خۆراکێک بمێنێتەوە لێیان .

بیرۆکەی سەرەتایی فیلمەکە.
بیرۆکەی فیلمەکە بەم جۆرەییە: زیندانیەک دروستکراوە بە شێوەی نهۆم ، نهۆم ، کە لە هەر نهۆمێک دوو کەسی تێدایە، کە بە چوار دیواری کۆنکرێتی( بەهێز و سەخت ) دەورە دراوە، سەرەوەی ڕووتەختێکی گەورەی تێدایە ‌کە بۆ نهۆمی دواتر ڕێگەی هەیە. لە نێوان نهۆمەکان هیچ ڕێگەیەکی وەکو پەیژە و شوێن پێ نیە بۆ سەرەوەیی خۆی تەنها ڕێگە ئەو ڕووتەختەیە کە دێتە خوارەوە.

هەر ڕۆژە و مێزێکی پڕ لە خواردن لە کۆتا نهۆمەوە دێتە خوارەوە لەهەموو جۆرە خواردنێک کە لە هەر نهۆمێک کەمێک دەوەستێت، ئەوانەی لەوێ نێشتەجێن تەنیا دەتوان ئەو کاتە خواردن بخۆن کە وەستاوە بە پێچەوانەوە کاتێک ڕووتەختەکە دەرواتە خوارەوە ناتوان هیچ خواردنێک لای خۆیان بهێڵنەوە ، لە حاڵەتێک گەر خواردنەکە بهێڵنەوە ئەوا کەشی ئەو نهۆمە گەرم دەبێت یا بەشێوەیەک سارد دەبێت تا حاڵەتی بەستن.
نیشتەجێبووانی هەر نهۆمێک بۆ ماوەی مانگێک لەوێن و دواتر بە شێوەیەکی ڕێکەووت و پلان بۆ داڕێژراو دەچنە نهۆمێکی تر.
ئەوانەی لە نهۆمی خوارەوەن هیچ خواردنێکیان پێ ناگات و هەمیشە برسین و هیچ ڕێگەیەک بۆ مانەوە نییە مەگەر ئەوەی ..

لە کاتژمێر و نیوێک، فیلمێکی نایاب بەڵام کەمێک قێزەون.


با لە گەڕان بە دوای پەیامەکە واز بهێنین ، لە فیلمەکەدا نە ماندوو دەبیت و نە لە بەردەوامی فیلمەکە دەتوانی پێشبینی هیچ شتێک بکەیت. لە دەسپێکی فیلمەکە و شێوەی زیندانەکە سەرنج ڕاکێش بوو وە لە بەردەوامی دا زیاتر سەرنج ڕاکێشتر دەبوو.

فیلمەکە لە ژانەری " ترسناک" جێگەی دەبێتەوە ، شتێکی ئاساییە دێوێ تێدا نییە ، بەڵام دیمەنی دڵ تێکچوون و لە جیابوونەوەیی سەر و شەڕ و خوێن ڕێژی دەبینین.


لە کات و دیمەنی شادی کەمی نییە، فیلمەکە زۆر کەشی ترسناکی تێدانیە ، زۆر کات خۆش و دۆستانەیە بەڵام لە پاڵ ئەو خۆشی و شادییە کاتێک مرۆڤ بوون دەبینین. هەرچەن بە نهۆمی خوارەدا بڕۆیتەوە خوارەو زیاتر بێ هەستی ( زۆرداری و خوێن ڕێژی ) دەبینیت.

چاو خشاندنێک بە زیندانی نهۆم ، نهۆمی " ڕووتەخت".
وەک پێشتر ئاماژەم پێ کرد ئەگەر کەسێک لە نهۆمی خوارەوە بێت و خواردنی پێ ناگات و ڕێگەیەک نامێنتەو بۆ زیندوومانەوەی مەگەر ئەوەی گۆشتی هاوڕێکەی بخوات وا پێکەوەن لەو نهۆمە یان ئەوەی ئەگەر بەخت یاوەری بێت و کەسێک لەوسەرەوە بکەوێتە خوارەوە بتوانێت سوود لە گۆشتەکەی ببینێت.
چیرۆکەکە کاتێک سەیر دەبێت کە " گورنگ" کارەکتەری سەرەکی لە مانگی دووەم دەکەوێتە نهۆمێکەوە کە هیچ خواردنێک پێی ناگات! ئەمەش وا لە هاوڕێکەی ( پیاوێکی پیرە و نزیکی ساڵێکە لەوێیە ) دەکات بۆ زیندوومانەوە سوود لە" گورنگ " وەرگرێت و گۆشتی ئەو بخوات ، بۆ ئەوەی تەواوی مانگەکە زیندوو بمێنتەوە بە یەک جاریش نایکوژێت! دەیەوێت پارچە پارچە گۆشتی لێ بکاتەوە و بۆ ئەوەی دەرخواردی خۆشی بدات و زیندوو بمێنێتەوە ئەگەر تا کۆتایی مانگەکە مایەوە دواتر جێ برینەکانی باش بێتەوە هەلێکی پێ بات بۆ زنیندوومانەوە لە هەمان کاتدا گۆشتەکەش خراپ نەبێ . عەجیب کۆتایەکی ناخۆش!

لەگەڵ " میهار " ئاشنایەتی پەیدا دەکات!
کە هەڵبەت شتێک دێتە پێشەوە و ئەو ڕزگاری دەبێت.لە لایەن ژنێک ( میهار ) کە هەر مانگێک سواری ڕووتەختەکە دەبێت و بە دوای منداڵە وونبوەکەی دەگەڕێت! بەهەرحاڵ گورنگ سوود لەو هەلە وەردەگرێت و تۆڵە لە هاوڕێ پیرەکەی دەکاتەوە و دەیکوژێت سەرەتا قێز لە گۆشتەکی دەکاتەوە بەڵام چاری نامێنێت بۆ زیندوومانەوە و تەواوی مانگەکە سوود لە گۆشتەکەی دەبینێت و بەهەر حاڵێک بێت دەیخوات!
لە دوای ئەوەی لەسەر دەستی ئەوەی وا لە گەڵیدا بوو ڕزگاری بوو " میهار " دەڕوات و لەیەک شوێن نامێنێتەوە ، لەبەر ئەوەی بەدوای منداڵەکە ونبووەکەی دەگەڕێت ، وە هاوڕێیەکی دیکە پەیدا دەکات لە نهۆمێکی تر چونکە لە هەر نهۆمێک کە لە پاش مانگێک دەگۆڕێت ئەو کەسەش وا لەگەڵت دەبێ دەگۆڕێت، ئەم کەسە وا لەگەڵیدایە پێشتر ماوەیەکی زۆر لێرە خزمەتی کردووە ، ئێستا هاتووە بە ئەو کەسانەی لە نهۆمی خوارەوەیە زیاتر لە بەشی خۆیان نەبەن بەڵام سەرکەووتوو نابێت. پاش هەوڵدانێکی زۆر و هەموو ڕۆژێک ئەم قسانەی پێ دەووتن، بۆ ئەوەی زیاتر لە بەشی خۆیان نەبەن و بەشی نهۆمەکانی خوارەوەش بکات. لە کۆتایدا ناتوانیت بە قسەی خۆش باوەڕی مرۆڤەکان بگۆڕیت! ئەمەش دەیویست بە گۆڕانی بچووک و نەرم وەزعەکە بگۆڕێت کە دیار بوو ئیستفادەی نەبوو.
لە بەرەدەوامی " گورنگ " سەرکەووتوو بوو لەوەی نهۆمەکانی خوارەوە ڕازی بکات کە زیاتر لە بەشی خۆیان خورادن نەخۆن و ڕێژەیەک بێت کە بەرگری لەشیان زۆر بێ هێز نەکات، بە هەڕەشکردن لەوەی گەر وابکەن و زۆر بخۆن ئەوا خواردنەکەیان پڕ دەکات لە گوو و میز بەر لەوەی بگاتە خوارەوە بۆ لای ئەوان.
بە زۆر توانیمان قانون بۆ چینەکانی خوارەوە دابنێنین ئەی چینەکانی سەرەوە چی بکەین!

لەم قۆناغەدا " گورنگ " لە زاری هاوڕێ ژورەکەیەوە دەبیستێت کە ئەو ژنەی کە بە دوایی منداڵەکەی دەگەڕێت هەرگیز منداڵی نەبووە و پێشتر ئەکتەر بووە. خەونی ئەوە بووە وەکو " مارلین مونرو " ناسراو بێت، ئێستا هاتووتە زیندان و شێت بووە و بەدوای منداڵەکی دەگەڕێت کە ئەصلەن بوونی نییە.

هاوڕێ کچەکەی وا پێشتر لێرە کاری کردووە دەڵێت: 200نهۆم بوونی هەیە لێرە و گەر بە شێوەی یەکسان دابەش بکرێت و هەر کەس بەشی خۆی بخوات خواردنەکە بەشی هەمووان دەکات بەڵام مانگی دواتر بەخەبەر دێن لە نهۆمێکی زۆر خراپ ( 202 ) کە هیچ خۆراکێکی پێ ناگات دایە و هاوڕێ کچەکەی خۆی کوشتووە! ئەمەش لە ئەنجامی ئەو درۆ و فێڵ کردنەی،لەم سیستەمەدا هەیە ئەوە ئەنجامەکەیەتی کە بێ هیوا بووە لێی.
هەر چۆنێک بێت ئەو مانگە تێدەپەڕێنت لە خوارەوە.
کاتێک ڕووتەختەکە لە هەر نهۆمێک وەستا دەنگێکی دێت بەمەش هەژماری کردووە بەوەی لە نهۆمی 202 دایە کۆی گشتی 250 نهۆمە ( بە بڕوای خۆی ).