کریس پرات تووشی هەڵوێستێکی شەرمەزارکەر بوو
5728 جار بینراوە
کوردسینەما- ئەکتەری سەرەکی فیلمی (jurassic world) کریس پرات تووشی هەڵوێستێکی
شەرمەزارکەر بوو لە ساتی وێنەگرتنی بەشی دووەمی فیلمە کە.
لە یەکێک لە گرتەکاندا داوا لە ناوبراو دەکرێت، کە (فیکە) لێبدات بەڵام، کریس رایدەگەیەنێت،
کە ناتوانێت ئەو کارە بکات و فیکە لێدان نازانێت، زیاد لە ٢٠ جار هەوڵ دەدات بەڵام کارەکەی بۆ
ناکرێت، هەر بۆیە بە ناچاری دوای دوو رۆژ یەکێک لە ئەندامانی دەستەی وێنەگرتنەکە فیکەکە
لێدەدات و دەمج دەکرێت، بە شێوەیەک وا دەربکەوێت کە کریس فیکەکەی لێداوە.
فیلمی jurassic world بەشی یەکەمی لە ساڵی ٢٠١٥ نمایشکرا، واش بریارە بەشی دووەمی
فیلمەکە لە ساڵی ٢٠١٨ لە سینەماکانی جیهان نمایشبکرێت.
بە ڤیدیۆ: ساتی وێنەگرتنەکە ببینن