close-icon

چوونەژوورەوە

بێن ئافڵێک هۆکاری وازهێنانی لە ڕۆڵی باتمان ڕاگەیاند

11155 جار بینراوە

بێن ئافلێک دوێنێ شەو لێدوانێکی گرنگی لەسەر وازهێنان لە ڕۆڵی باتمان و تووش بوون بە ئالوودەبوون بە خواردنەوە کحولییەکان!!!

"لەو کاتەدا ڕۆڵی باتمانم ئەبینی ژیانم تێکچوبوو و پەیوەندی هاوسەرگیریم بەرەو ڕووخان چوو و هەروەها لەو کاتەدا هیچ دڵخۆش نەبووم لە کاتێکدا من خەریکی دووبارە وێنەگرتنەوەی فیلمی Justice League بووم ئالوودەی خواردنەوە ببووم نەیەن دەزانی بەچیدا تێدەپەڕم، بڕیار بوو فیلمی The Batman ڕۆڵی باتمان ببینم و خۆشم کاری دەرهێنانی بۆ بکەم، کاتێک چیرۆکی فیلمەکەم پیشانی ستۆدیۆکە دا پێیان وتن چیرۆکێکی زۆر نایابە، بەڵام گەر وا بکەیت بە خواردنەوە خۆت دەکووژیت و لەو کاتەدا زۆر خەمبار بووم، پێیان دەگووتم بەو شێوەیە بەردەوام بیت ناتوانی ڕۆڵ ببینی و هەر بۆیە وازم لە ڕۆڵەکە هێنا کە ڕۆڵی خەونەکانم بوو و کارم لەسەر ژیان و تەندروستی خۆم کرد و ئێستا لە باشترین کاتەکانی خۆمدام "

نوێترین فیلمی بێن ئافلێک بە ناوی The Way Back لە 6ی 3 نماییش ئەکرێت و فیلمەکە لە چیرۆکی ڕاستیەوە وەرگیراوە و باس لەم حاڵەتی ئالوودەبوونە دەکات..

نووسینی بابەت: حەمە ڕزگار