close-icon

چوونەژوورەوە

هەندێک بۆچوون و دەنگۆ دەربارەی چیرۆکی بەشی دەیەم و کۆتای فیلمی Fast And Furious

23450 جار بینراوە


بۆچوونێکی زۆر بڵاو هەیە لەسەر بەشی دەیەمی فیلمی Fast And Furious ....

بەشی دەیەمی فیلمەکە کۆتا بەشی فیلمی Fast and Furious دەبێت و لە ئێستاوە بۆچوون و دەنگۆ هەیە کە چیرۆکی فیلمەکە وەک شەڕێکی ناوخۆ ئەبێت، واتا چۆن؟

دوو بەرە درووست دەبێت، بەرەی دۆم (ڤین دیزڵ) لەگەڵ بەرەی هۆبس (دوەین جۆنسن)، کاتێک هان (ئەو کارەکتەرەی لە بەشی تۆکیۆ دریفت ئەمرێت) ئەگەڕێتەوە و ئەیەوێت تۆڵە لە دێکەرد شۆ (جەیسن ستیثهام) بکاتەوە کە هەوڵی یا بیکوژێت و هۆبس ڕێگری لێ ئەکات و بە هۆی چەند ڕووداوێکەوە دووبەرەکی ئەکەوێتەوە نێوان هۆبس و دۆم و لێرەدا تیمی دۆم پێک دێت لە دۆم خۆی و لێتی و هان و کارەکتەری تایرس گیپسن و هتد.. و تیمی هۆبس پێک دێت لە دێکەرد شۆ و لوک شۆ کە ئەکاتە برای دێکەرد و خوشکەکەی دێکەرد شۆ و براکانی هۆبس و چەندینی کە...

لە بەشی دەیەمی فیلمەکە زۆرینەی کارەکتەرە سەرەکیەکانی بەشەکانی پێشوو دەر ئەکەونەوە بەهۆی ئەوەی کە ئەمە کۆتا بەشی زنجیرە فیلمەکانی Fast and Furious'ە !

نووسینی بابەت: حەمە ڕزگار .