close-icon

چوونەژوورەوە

فیلمی ڕەگەزێک زیاتر

1265 جار بینراوە

ڕەگەزێک زیاتر..
وەك بەرپرسیارێتی هونەر و هونەرمەند لە کۆمەڵگا و بیرکردنەوەم لە دیاردە کۆمەڵایەتیەکان پرۆژەی تازەم رادەگەیەنم بە ناوی ( ڕەگەزێک زیاتر) کە فیلمێکی دۆکیۆمێنتاریە و ماوەی دوو ساڵ دەبێت سەرقاڵی گەڕان و پرسیار بوین بۆ ئەو بابەتە، لە وماوەیەدا چەندین گرفت هاتۆتە بەردەم قۆناغی سەرەتامان لە نزیكترین كات و دەرفەتدا دەست دەكەین بە كاری وێنەگرتن..
فیلمی( ڕەگەزێک زیاتر) هونەرمەند حەمە تاریق کاری بۆ دەکات کە هەرخۆشی خاوەن بیرۆکەکەیە, دەرهێنەر دوور لە دیاردە باوەکان باس لە کەیسی هاورەگەزەکان دەکات ئەوانەی وەك هەموان مرۆڤن بەڵام جیاوازن لە هەستیان ئەوان دەرفەتیان دەوێت بۆ قسە.
دەرهێنەر دەڵێت هەستێکی جیاوازیان هەیە لەگەڵ دواندنیان لە سەر ژیان و گوزەرانیان و کۆمەڵگا و کاردانەوەیان٫٫ ئەرکو بەرپرسیارێتی ئاستە باڵاکان, وە تاچەند كۆمەڵگاش بە چاوێكی جیاواز لەوان دەڕوانن.
رەنگە قسە گەلێکی زۆر هەبێت لەسەر ئەم پرسە ...
چاوەروان بن لەداهاتوویەکی نزیکدا ئەم پرۆژەیە دەست بە کارەکانی قۆناغی دووەمی دەکات