close-icon

چوونەژوورەوە

لیۆناردۆ دیکاپریۆ لەگەڵ رۆبێرت دی نیرۆ، بەشداری فیلمێکی نوێ دەکەن

2075 جار بینراوە

لیۆناردۆ دیکاپریۆ لەگەڵ رۆبێرت دی نیرۆ، بەشداری فیلمێکی نوێ دەکەن لە دەرهێنانی مارتین سکۆرسیس دەبێت.
یەکەم دەرکەوتنی ئەو دو ئەکتەرە پێکەوە  لە ساڵی 1993 لە فیلمی This Boy’s Life بوو ، دواتر هیچ فیلمێکی دیکەیان پێکەوە نەبوە، بەڵام لیۆناردۆ لە ئاهەنگی خەڵاتی SAG رایگەیاند لەگەڵ دی نیرۆ پێکەوە بەشداری لە فیلمێک دەکەن کە لەلایەن هەمان دەرهێنەری فیلمی The Irishman کاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامدەدرێت.

ناوی فیلمەکە Killers of the Flower Moon دەبێت، چیرۆکەکەی لە کتێبێکی دەیڤد گران وەرگیراوە، کە لە ساڵی 2017 یەکێک بو لە پڕفرۆشترین کتێبەکان، بریارە لە مانگی ئازار دەستبگرێت بە وێنەگرتنی فیلمەکە.