close-icon

چوونەژوورەوە

(ڕێگا) لەسەر ڕێگا دەستی پێکرد

2842 جار بینراوە

     لە ئێوارەی ٢٠١٩/١١/١٣ لە یادی دامەزراندنی شاری سلێمانی و بە دروشمی (ڕێگا) لەسەر ڕێگا بە ئامادەبوونی پارێزگاری سلێمانی و ئەکتەرانی فیلمەکە و سینەما دۆستانی شاری سلێمانی و بەشێک لە ستافی کوردسینەما، مەراسیمی کردنەوەی فیلمی (ڕێگا) لە شاری سلێمانی، لە سەهۆڵەکە دەستی پێکرد.

     سەرەتای مەراسیمەکە و پاش وتەی بەخێرهاتن، بە وتەی (دکتۆر هەڤاڵ) پارێزگاری سلێمانی دەستی پێکرد کە تیایدا هیوای سەرکەوتنی بۆ ستافی فیلمەکە خواست و ئامادەیی خۆی بۆ هەرکارێکی هونەری دەربڕی، پاشان (ئازاد محمد) سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وتەی پێشکەش کرد و دواتر لە لایەن ئەکتەر (هاوڕێ قادر) وتارێک خوێندرایەوە و پاشان خانمێکی توشبووی شێرپەنجە وتەیەکی پێشکەش کرد و سوپاسی دەرهێنەری فیلمەکەی کرد کە ئەوانی لە بیرنەکردووە و دواتر بە گۆرانی و موزیک کۆتایی بە مەراسیمەکە هێنرا.
     فیلمی (ڕێگا) باس لە کێشە هەستیارەکانی ئەمڕۆ و بێکاری گەنج و ئالودەبوونی بەماددەی هۆشبەر و تەماح و سەفەری گەنج و سەختی ڕێگای قاچاخ و هۆکارەکانی سەفەر دەکات، کە کاری دەرهێنانی لە لایەن (دانەر عبدالرحمن مینە)وە بۆ کراوە و وێنەگرتن و مۆنتاژ کردنی لە لایەن کارۆخ تەهاوە بۆ کراوە و لە ڕۆژی ٢٠١٩/١١/١٥ و ڕۆژانی دوایی لە شاری سلێمانی لە سینەما سالم نمایش ئەکرێت.

      شایەنی باسکردنە کە (کوردسینەما) یەکێکە لە سپۆنسەرانی فیلمەکە.