close-icon

چوونەژوورەوە

فیلمی سینەمایی باڵە تەڕەکانی پەپوولە ڕاگەیەنرا

2080 جار بینراوە

     لە ئێوارەی ٢٠١٩/١٠/١٥ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە هۆتێل ڕامادا لە شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی دەزگاکانی ڕاگەیاندن و بەشێک لە ئەکتەرانی فیلمەکە، فیلمی سینەمایی (باڵە تەڕەکانی پەپوولە) ڕاگەیەنرا.
     دەرهێنەری کورد (تورەج ئەصڵانی) سیناریست و دەرهێنەری فیلمەکە ڕایگەیاند کە فیلمەکە بەرهەمی ئەڵمانیا و ئێران و کوردستانە و لە ماوەی داهاتوودا کارەکانی دەست پێئەکات، کە باس لە کچێکی کوردی موزیکژەنی ڕۆژهەڵاتی ئەکات لەگەڵ کوڕێکی باشوری کوردستان و ئەو مەینەتیانەی ڕووبەڕویان ئەبێتەوە.

     وەک دەرهێنەرەکە ئاماژەی پێکرد تەواوی ستافی فیلمەکە کوردن و ئەکتەرانی هەر چوار پارچەی کوردستان ڕۆڵی تیادا دەگێڕن، لەوانە (شوان عەتووف - هونەرمەند/ هانی - فەیاز دومان - بوڵەنت کەسەر - پەیمان یەزدانیان - ڕێکەش شەهباز - عەزیز چاپکورت - سوات ئوستا)، هەروەها لە میانەی کۆنگرە ڕۆژنامەنوسیەکەدا تیزەرێک تایبەت بە فیلمەکە نمایش کرا.

     دواتر ئەکتەرانی ئامادەبوو وتەی خۆیان سەبارەت بە فیلمەکە پێشکەش کرد و دوا بە دوای پرسیاری ڕۆژنامەنووسان کۆتایی بە کۆنگرەکە هێنرا، شایەنی باسە ماوەی فیلمەکە ٧٥ خولەکە و (Metronome Production) سپۆنسەری فیلمەکە ئەبێت.