close-icon

چوونەژوورەوە

خەڵاتەکانی چوارەمین فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی

1818 جار بینراوە

    لە چوارەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیدا چوار خەڵاتی ئاماژەی تایبەت و سێ خەڵاتی سنەوبەری ئاڵتونی و ١٢ خەڵاتی سنەوبەری زیوی بەخشران بە فیلمە براوەکان.

- خەڵاتی ئاماژەی تایبەت بەخشرا بە فیلمی دۆکیۆمێنتاری (Beloved) لە دەرهێنانی یاسر تاڵیبی.

- خەڵاتی ئاماژەی تایبەت بۆ بەهرەی نوێ بەخشرا بە فیلمی (Inescapable) لە دەرهێنانی ژیر فەرەیدون.

- خەڵاتی ئاماژەی تایبەت بۆ کورتە فیلمی کوردی بەخشرا بە فیلمی (Love as Mascarella) لە دەرهێنانی سەفین قانیع.

- خەڵاتی ئاماژەی تایبەت بۆ فیلمی ئەنیمەیشن بەخشرا بە فیلمی (Among the Ruins) لە دەرهێنانی ئۆزجان ئەلپەر.

- خەڵاتی سنەوبەری ئاڵتونی بۆ باشترین کورتە فیلمی کوردی بەخشرا بە فیلمی (Once Upon a time in Kurdistan) لە دەرهێنانی ژینۆ هادی.

- خەڵاتی سنەوبەری ئاڵتونی بۆ باشترین فیلمی دۆکیومینتاری کوردی بەخشرا بە (Dialogue ) لە دەرهێنانی سەلی یەڵدز.

- خەڵاتی سنەوبەری ئاڵتونی بۆ باشترین فیلم بەخشرا بە فیلمی (A Tale of Three Sisters) لە دەرهێنانی ئەمین ئەڵپەڕ.

- خەڵاتی سنەوبەری زیوی بۆ بەهرەی نوێ بەخشرا بە فیلمی (Rhino) لە دەرهێنانی ئەرمین پور محمد.

- خەڵاتی سنەوبەری زیوی بۆ فیلمی ئەنیمەیشن بەخشرا بە فیلمی (Dreams in the depths) لە دەرهێنانی ڕەزا موحەممەدی.

- خەڵاتی سنەوبەری زیوی بۆ کورتە فیلمی کوردی بەخشرا بە فیلمی (Road) لە دەرهێنانی خەیبەر ڕەفیق.

- خەڵاتی سنەوبەری زیوی بۆ کورتە فیلمی نێودەوڵەتی بەخشرا بە فیلمی (Unlike Today) لە دەرهێنانی ئاستریت مێنزڵ.

- خەڵاتی سنەوبەری زیوی دەستەی داوەران بۆ باشترین کورتە فیلمی نێودەوڵەتی بەخشرا بە فیلمی (Ashmina) لە دەرهێنانی بێکل دیرینسن.

- خەڵاتی سنەوبەری زیوی بۆ فیلمی دۆکیۆمێنتاری نێودەوڵەتی بەخشرا بە فیلمی (Terra) لە دەرهێنانی جولیا کوشنارینکۆ.

- خەڵاتی سنەوبەری زیوی بۆ فیلمی درێژی نێودەوڵەتی بەخشرا بە فیلمی (Screwdriver) لە دەرهێنانی بەسام جەرباوی.

- خەڵاتی باشترین ئەکتەری کوڕ بەخشرا بە ئەکتەر (ڤۆکتۆر ژوسی) لە فیلمی (The Delegation).

- خەڵاتی باشترین ئەکتەری کچ بەخشرا بە ئەکتەر (جەمرە ئەبوزیا) لە فیلمی (A Tale of Three Sisters).

- خەڵاتی باشترین سینەماتۆگرافی بەخشرا بە فیلمی (The Mute) لە دەرهێنانی پارتۆز کۆنۆپکا.

- خەڵاتی باشترین سیناریۆ بەخشرا بە فیلمی (Parasite) لە دەرهێنانی بۆنگ جوون هو.

- خەڵاتی باشترین دەرهێنەر بەخشرا بە دەرهێنەر (ڕەزا میرکەریمی) لە فیلمی (Castle of Dreams).