close-icon

چوونەژوورەوە

چوارەمین فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی کۆتایی هات

1457 جار بینراوە

     لە کاتژمێر ٦:٠٠ی ئێوارەی ٢٠١٩/١٠/٧ لە هۆڵی تەلاری هونەر لە شاری سلێمانی کۆتایی بە چوارەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی هێنرا، مەراسیمەکەی کۆتا ڕۆژ بە هاتنی سینەماکارانی ناوخۆیی و بیانی بەسەر فەرشی سوردا دەستی پێکردوو لە نێویاندا هەردوو هونەرمەندی گۆرانیبێژ و مویزیکژەن هانی و هەژار زەهاوی هەبوون.
     پاش مەراسیمی فەرشی سور، لە لایەن موزیکژەنی کورد هەژار زەهاوی و سێ موزیکژەنی فەرەنسی و موزیکژەنێکی تورکی پارچەیەک موزیک پیشکەش کرا و دواتر هونەرمەند هانی چەند گۆرانیەکی پێشکەش کرد، دواتر لە لایەن سەرۆکی فێستیڤاڵ (مەلا بەختیار) وتەی کۆتایی هێنانی فێستیڤاڵ پێشەکەش کرا و پاشان لە لایەن بەڕێوەبەری هونەری فێستیڤاڵەوە (دانەر عومەر) وتەیەک پێشکەش کرا و سوپاسی ئامادەبووانی کرد و بەڵێنی بەردەوامی فێستیڤاڵیدا.
     لە پاشدا مەراسیمی دابەشکردنی خەڵات دەستی پێکرد بەسەر باشترینەکان کە پێکهاتبوون لە چوار خەڵاتی ئاماژەی تایبەت و سێ خەڵاتی سنەوبەری ئاڵتونی و ١٢ خەڵاتی سنەوبەری زیوی، پاشان بە چوونە سەر ستەیجی سەرجەم ئەندامان و خۆبەخشانی چوارەمین فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی کۆتایی بە مەراسیمەکە هێنرا.

     شایەنی باسکردنە فێستیڤاڵەکە بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ بەردەوام بوو، تیایدا ١٣٤ فیلم لە ٧٩ وڵاتی جیاوازەوە نمایش کراو لە لایەن کوردسینەما کاری ژێرنووس و وەرگێڕان بۆ فیلمەکان کرا.

وێنەکان: ڕووداو