مەراسیمی چوارەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی
1739 جار بینراوە
بە ئامادەبوونی سینەما دۆستان و دەیان میوانی بیانی لە وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی ڕۆژائاوا لە ١/١٠/٢٠١٩ لە شاری سلێمانی چوارەمین خولی فێستیڤاڵی فیلی نێودەوڵەتی سلێمانی دەستی پێکرد.
سەرەتای فێستیڤاڵەکە بە پێشکەش کردنی چەند بەرهەمێک بوو لە لایەن گروپی (ڕاستاک)، پاشان وتەی سەرۆکی فێستیڤاڵ لە لایەن (مەلا بەختیار) پێشکەش کرا و دواتر پارێزگاری سلێمانی دکتۆر (هەڤاڵ ئەبوبەکر) وتەی خۆی پێشکەش کرد و پاشان وتەی (فاروقی مەلا مستەفا) وتەیەکی پێشکەش کرد وەک خاوەنی کۆمپانیای ئاسیا سێڵ، کە سپۆنسەری فێستیڤاڵەکەیان لە ئەستۆ گرتووە, دواتر لە ڕێی ڤیدیۆوە باس لە سەرەتای دروستبوونی سلێمانی و ئەو چالاکیە هونەریانەی لە شارەکە دەستی پیێکردوە کرا.
مەراسیمەکە چەند خەلاتێکی لە خۆ گرتبوو، لەوانە خەڵاتی (کایە) کە لە ناوی ئەحمەد کایەوە بەخشرا بە (مەمەد ئەکشاد) کە سینەماکارێکی دیاری باکورە، دواتر خەڵاتی دەرهێنەری کۆچکردووە (تەها کەریمی) بەخشرا بە سینەماکار و دەرهێنەری کورد (هەوراز محمد) هەروەها کۆتا خەڵات، خەڵاتی (بەرچەم) بەخشرا بە (شاروخ هازلی) سینەماکاری دیاری ڕۆژئاوا.
دواتر فیلمی (خوشکانی جەنگ) لە دەرهێنانی (كارۆلین فورێست) بە ئامادەبوونی خۆی نمایش کرا، فیلمهكه باس له چیرۆکی كچێكی ئێزدی دهكات كه پاش ڕزگاربوونی له دهستی داعش، دهبێته ئهندامی یەکەیەکی سەربازی بۆ تۆڵهكردنهوهی كوژرانی باوكی و ڕزگاركردنی برا بچووكهكهی، وە هەروەها باس لە هاتنی دوو كچی فهڕهنسی دەکات کە دهچنه كوردستان و دهبنه ئهندامی ئەو یەکە سهربازیە و به فهرماندهیی ژنێكی كورد شهڕی داعش دهكهن، وە لە فیلمەکەدا هەریەک لە زمانی (کوردی، ئەرەبی، ئینگلیزی، فەڕەنسی، ئیتاڵی) بەکارهاتووە.
لەم فێستیڤاڵەدا ١٣٤ فیلم کە پێکهاتوون لە فیلمی درێژ و دۆکیۆمێنتاری و کورتە فیلم و فیلمی ئەنیمەیش لە ٧٩ وڵاتی جیاوە بەشدارن و لەوانە ٤٤ فیلمیان کوردین و کێبڕکێی خاڵات ئەکەن و ڕۆژانە لە سیتی سینەما و سینەما سالم نمایشی فیلمەکان ئەکرێت کە لە لایەن (کوردسینەما)وە کاری وەرگێڕان بۆ فیلمەکان ئەکرێت
چوارەمین فێستیڤاڵ بە دروشمی (شێرپەنجەی زەوی) کە پانێڵێک لە خۆ ئەگرێت لە لایەن پسپۆرانی بواری ژینگە سەبارەت بە گۆڕانی کەش و هەوا و وە پانێڵێکیش ساز ئەکرێت سەبارەت بە کاری فیلمسازی لە کوردستان.