close-icon

چوونەژوورەوە

فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی بە فیلمی"SISTERS IN ARMS" دەکرێتەوە

7008 جار بینراوە

سەرپەرشتیارانی چوارەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی، فیلمی ئاکشنی "SISTERS in ARMS" یان، وەکو فیلمی کردنەوەی دەستپێکی فێستیڤاڵ ئاشكرا کرد، کە تۆڕی میدیایی رووداو، سپۆنسەری میدیایی فێستیڤاڵەکەیە.

لەمبارییەوە دانەر عومەر، بەڕێوەبەری هونەری فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی سلێمانی بەرووداوی راگەیاند "دوای ئەوەی دەیان فیلمی بەهێز گەیشتنە دەست سەرپەرشتیارانی فێستیڤاڵ، دواجار بڕیاردرا فیلمی "SISTERS in ARMS" وەکو فیلمی کردەنەوەی فێستیڤاڵ دەست نیشانبکرێت، کە هاوکات بۆ یەکەمین جارە ئەم فیلمە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە سلێمانی نمایش دەکرێت".

فیلمی "SISTERS in ARMS" لەلایەن خانمە دەرهێنانی فەرەنسی Caroline Fourest  کاری دەرهێنانی بۆ کراوە، لەم فیلمەدا چەند ئەکتەرێکی  کورد، فەرەنسی ، سوێدی و بەریتانی رۆڵی تێیدا دەبینن .

 کارۆلین، دەرهێنەری ئەم فیلمە لە ساڵی 1975 لە فەرەنسا لە دایکبووە،  دەرچووی بەشی زانستی سیاسی و سۆسۆلۆژیای زانکۆی پاریسە، لەگەڵ ئەوەشدا نووسەر و رۆژنامەنووسە هاوکات چالاکڤانێکی ئەکتیڤی بواری مافی ژنانە لە پاریس، هەروەها سەرنووسەری گۆڤاری PreChoixی فەرەنسییە.