close-icon

چوونەژوورەوە

چوارەمین فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی دەست پێئەکات

2046 جار بینراوە

چوارەمین فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی بە دروشمی (شێرپەنجەی زەوی)، بڕیارە لە ١-١٠-٢٠١٩ دەست پێبکات و بۆ ماوەی ٧ ڕۆژ لە سینەماکانی سیتی سینەما و سینەما سالم نمایشی فیلمەکان بکەن و سەرەتای کردنەوەی فێستیڤاڵیش لە هۆڵی تەلاری هونەر بە فیلمی (خوشکانی جەنگ) دەست پێئەکات لە کۆتا ڕۆژی نمایشدا خەڵات بەسەر فیلمە براوەکاندا دابەش ئەکرێت.
     لە فێستیڤاڵەکەدا ١٣٤ فیلم لە ٧٨ وڵاتی جیاوازە وە نمایش ئەکرێت و ٤٤ فیلمی کوردیش کێبڕکێی بەدەستهێنانی خەڵات ئەکەن، وە چەندین ئەکتەری و بیانی و ناوخۆیی بە نمایش فیلمەکانیان یاخود وەک لیژنەی داوەری ئامادەئەبن.
     شایەنی باسە فێستیڤاڵەکە ساڵانە لە لایەن کۆمپانیای (مەستی فیلم)ەوە بەڕێوە ئەبرێت و لە لایەن وێبسایتی کوردسینەما وە کاری ژێرنووس و وەرگێڕان بۆ فیلمەکان ئەکرێت.