close-icon

چوونەژوورەوە

چەند زانیاریەک دەربارەی فیلمی کوردی 09 و چیرۆکەکەی

4810 جار بینراوە

وەک خۆی لە پەڕەی کام پڕۆدەکشنەوە دەربارەی فیلمی کوردی 09 .....

بۆ یەکەمین جار لە مێژووی سینەمای کوردیدا فیلمێک لە ژانری تاوان و لێکۆڵینەوە، لە دەرهێنانی بەختیار فەتاح و لەبەرهەمهێنانی بەختیار فەتاح و سامان جەلال، وەک بەرهەمێکی دیکەی کام پرۆدەکشن گەیشتۆتە قۆناغی بەرهەمهێنان.

فیلمەکە باس لە تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتی گەورەی جیهانی دەکات کە لە ساڵانی دواییدا ئەو شەپۆلە ناوچەکانی کوردستانی گرتەوە و چەندین کەس بونە قوربانی دەستی تاوانی کڕین و فرۆشی ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤ، ماوەی فیلمەکە ١٠٥ خولەک دەبێت. بە شانازیەوە هەموو ئەو کەسانەی لەم فیلمەدا کاردەکەن سەرجەمیان کەسانی ناوخۆیین. ئەم فیلمە بە پەنجەمۆری هێزی ناوخۆیی دەتوانێت شان بە شانی ستانداردی جیهانی جێگەی خۆی لە دونیای سینەمادا بکاتەوە بە یارمەتی ستاف و ئەکتەرانی بەتوانا لە بوارەکەدا بەمەبەستی بەرەو پێشبردنی سینەمای کوردی.