ڕزگاربوون لە شاوشانک(فیلم)
1377 جار بینراوە
ڕزگاربوون لە شاوشانک
فیلمی (ڕزگاربوون لە شاوشانک ١٩٩٤) پلەی یەکەمی بەدەست هێناوە لە بەهێزترین ٢٥٠ فیلمی جیهانی
فیلمەکە باس لە (ئاندی دوفرین ) دەکات کاتێک بڕیاری زیندانی هەتا هەتای بۆ دارکرا بە مەبەستی کوشتنی هاوسەرەکەی و خۆشەویستی هاوسەرەکەی
وە باس لە ژیانی ئەم کەسە خوێندەوارە کە خاوەنی پلە و پایەیەکی بەرزە چۆن دەتوانێت لەگەل تاوانباران و بکوژان هەڵبکات وە هاوڕێیەتیان بکات
وە ژیانی زیندان و چۆنێتی گیرۆدەبوون پێوەی ، وە فیلمەکە کۆتایەکەی چاوەڕوان نەکراوە کە یەکێکە لە جوانترین کۆتایەکان لە سینەمادا
لەگەڵ ئەوەشدا فیلمەکە نەیتوانی داهاتێکی باش کۆبکاتەوە (ئەمەش بەهۆی هەردوو فیلمی -Forres Gump و Pulp Fiction(
بەڵام بە شێوەیەکی زۆر باش و سەرکەوتوانە پێشوازی لێکرا لە لایەن ڕەخنەگرانەوە ، سەرکەوتنێکی باشیشی بەدەست هێنا لە ڕێی
تەلەفیزیۆن و ڤیدیۆ و دیڤیدی ، وە هەتا ئێستاش بەو شێوەیەیە و پلەی یەکەمی بەدەست هێناوە بە پێی ڕێژەی جیهانی سایتی IMDB
ئەکتەرە سەرەکیەکانی ئەم فیلمە :
تیم ڕۆبنز
مۆرگان فریمان
بۆب گۆنتۆن
ویلیام سادلر
کلانسی براون
لە دەرهێنانی
فرانک درابۆنت