بێنێدێکت کەمبێرباچ به‌شداری فیلمه‌ نوێیه‌که‌ی دیزنی ده‌کات

1059 جار بینراوە
پۆستکراوە لە لایەن : جوانرۆ بەکر

کوردسکرین- ئاکته‌ری ناوداری به‌ریتانی بێنێدێکت کەمبێرباچ له‌ گفتوگۆدایه‌ تا بچێته‌ ناو کاستی فیلمی (hercules) هه‌رقه‌ل و به‌شداری فیلمه‌که‌ بکات.

ئه‌م فیلمه‌ دووباره‌ دروستکردنه‌وه‌ی فیلمه‌ ئه‌نیمه‌یشنه‌که‌ی هه‌رقه‌له‌، که‌ له‌ساڵی ١٩٩٧ په‌خشکرابوو، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان دیزینی هاوشێوه‌ی فیلمه‌کانی عه‌لادین و پاشا شێره‌که‌، ئه‌م فیلمه‌شیان به‌شێوه‌ی لایڤ ئاکشن به‌رهه‌م ده‌هێنێته‌وه‌.

به‌شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌تایی ئاشکراش کراوه‌ کەمبێرباچی ته‌مه‌ن ٤٣ ساڵان ڕۆڵی (هایدس) ده‌گێڕێت که‌ شه‌ڕانگێزی ناو فیلمه‌که‌یه‌.